ئەبی بە چی؟

بۆچوون / بیروڕا :: 02/05/2017

+ كە پشت ئەكەیتە میلـلەت و شەق لە بیروباوەڕ هەڵ دەدەیت، ئەبی بەچی؟
ـ مەسئول.
     ***** 
+ ئەگەر نەوت لە عالەما بە 50 دۆلار بێ‌ و تۆ بە 32 دۆلاری بفرۆشیت، ئەبی بە چی؟
ـ حكومەتی هەرێم.
     ***** 
+ ئەگەر جیهادی بیت و نەوێری خۆت لە داعش بكەی بە خاوەن، ئەبی بە چی؟
ـ یەكگرتوو.
     ***** 
+ ئەگەر عومرت پەنجاودوو ساڵ بێ‌ و بە كراسێكی پرتەقاڵی یەوە بچیتە بەر سانەوی كچان، ئەبی بە چی؟
ـ سینەما.
     ***** 
+ ئەگەر لە هەموو ماڵێكدا هەبی و كەس دەستت بۆ نەبا، ئەبی بە چی؟
ـ تەلەفونی نۆرماڵ.
     ***** 
+ ئەگەر هەموو كوڕەكانت تێت بەرببن بۆ ئەوەی بتڕوخێنن و نەڕوخێ‌ ی، ئەبی بە چی؟
ـ یەكێتی.
     ***** 
+ ئەگەر جادە رەئیسی یەكە بیت و ئەمڕۆ پیكابێك سەوزە و میوەت لێ‌ دابنێن و سبەی بیكەن بە دوو پیكاب، دووسبەی ئەبی بە چی؟
ـ عەلوە.
     ***** 
+ ئەگەر گاڵتەت بە پەڕلەمان و كۆمەڵگەی مەدەنی بێت و (دیموكرات)ێكیش بە ناوەكەتەوە بێ‌، ئەبی بە  چی؟
ـ پارتی.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure