کێ لە کوێدا مەعدەنەکەى دەرئەکەوێ؟

بۆچوون / بیروڕا :: 17/04/2016

خوێن لە ناو موختەبەرا
برادەر لە سەفەرا
پارتى لە هاوپەیمانى
مناڵیش لە میوانى
سەگ لەبەردەم بەرازا
قەمەرەش لە هەورازا
حکومەت لە قەیرانا
چیغى باش لە سەربانا
خێوەت لەبەر بارانا
لۆتى ى باش لە سەیرانا
خەڵوز لە مقەڵی یا
مودیر لە بەتاڵى یا
عەرەب لە فیدراڵى یا
یەکگرتوو لە دهۆکا
شانیش لە ژێر بلۆکا
کورد لە قەیرانى نەوتا
پەڕلەمان لەژێر زەختا
گۆڕان لە ئینقیلابا
مەعاشخۆر لە ئیزرابا
دۆى خەست و سارد لە جاما
مەکتەب سیاسییش ئێمەیش 
بەس لە غیابى ماما

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure