بەرامبەر قومارخانەكە

بۆچوون / بیروڕا :: 27/04/2017

ـ خاڵە گیان مەڵحەمی سووتاوی هەیە؟
+ بۆ داخلییەكەی جامیعەت ئەوێ‌؟
     ***** 
ـ باوكت ئیشی چی یە؟
+ بازرگانە.
ـ هی كام شەڕ؟
     ***** 
ـ لەم شارەی ئێوە یەكێتی جەماوەری زیاترە یان پارتی؟
+ هیچیان. بەرشە.
     ***** 
ـ چ كۆلیجێكت تەواو كردووە؟
+ زانستە سیاسی یەكان.
ـ كام باڵ؟
     ***** 
ـ ناماقوڵم كرد یەعنی چی؟
+ یەعنی Ctrl + z
     ***** 
ـ بۆچی ئەڵێ‌ ی مەسئولەكەمان لە مایەسیریی ئەچێ‌؟
+ چونكە پیاو رووی نایە ناوی بێنێت.
     ***** 
ـ بۆچی (گۆران)ێكی تر دروست نابێتەوە؟
+ چونكە ئیتر قەت جادە چۆڵ و سێبەر نابێت.
     ***** 
ـ لەكام بنكەی پۆلیس دەوام ئەكەی؟
+ ئەوەی بەرامبەر قومارخانەكە.
     ***** 
ـ ئێوارە لەكوێ‌ نوێژت كرد؟
+ لە مزگەوتی جوولەكان.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure