دەرمانی حەوت تەكەتولە ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 24/04/2017

ـ ئەوەندە رقم لەو زەلامە هەستاوە بەگم. بەزاتی خوا ئەڵێی من سەیتەرەكەی پردێم و ئەویش سەیارەی رەقەم سلێمانییە.
+ دە مادام زۆر رقت لێیەتی بچۆ بۆ لای كاك وانێك پێی بڵێ‌. لەوانەیە دەمانچەیەكت بە دیاری بداتێ‌.
ـ وا نییە ئوستاز.. غەڵەت تێگەیشتووی.
+ چۆن وا نییە كوڕم؟! بە عالەمی ئاشكرا دوو تەكەتولی جیاوازن.
ـ ئەزانم دوو تەكەتولی جیاوازن، بەڵام شتێكیان هەیە لەتەكەتول موهیمترە. خوێنی سیاوەحشیشیان لە بەینا هەبێ‌، ئەیانكات بەبرای یەكتر.
+ ئاودیوكردنی نەوت ئەڵێی؟
ـ بەڵێ‌.. نەوتەكە بە ئەمری ئەو زەلامە حەپەلوش ئەكرێ‌ و حیمایەكانی كاك وانێكیش تەنكەرەكان ئەپارێزن.
+ موبارەكە ئیشەڵـڵا.. ئەی تەنكەرەكان هی كێن؟
ـ ناشێ‌ نەیزانی؟! تەنكەرەكان حەی عەلەل صەلات هی كاك دەعبان.
+ یەعنی كاك دەعباو كاك وانێك شەریكن؟! قوڕی دنیا بەسەرم.. خۆ لەمن وایە هەریەكەیان لە تەكەتولێكی جیاوازن.
ـ فیعلەن تەكەتولەكانیان جیایە. بەڵام نەوتەكەیان هاوبەشە.
+ كەواتە هیچ.
ـ بۆچی هیچ؟... ئەمە نەزەرییەی دووەمی نیوتن ئیسپات ئەكات.
+ نەزەرییەی دووەمی نیوتن ئەڵێ‌ چی؟
ـ ئەڵێ‌ پیترۆڵ دەرمانی حەوت تەكەتولە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure