تەفسیری نیوە بەیت

بۆچوون / بیروڕا :: 23/04/2017

نەسیم ئەنگوت و شەو رابورد، نەرگس هەر لەخەودایە

تەفسیری حیزبی:
نەسیم ئەنگوت: قوڕی دنیای كرا بەسەرمانا
شەو رابورد: چەندین كۆنگرەش گیرا
نەرگس: تەكەتولەكان
هەر لەخەودایە: خەریكی بەزمی خۆیەتی.

تەفسیری هەرێمی:
نەسیم ئەنگوت: پەڕلەمان كرا بە ساقەی عەزیزتان
شەو رابورد: ماوەی سەرۆكایەتیش ئێكسپایەر بوو
نەرگس: برادەرە نەرجسییەكان
هەر لەخەودایە: بە خەیاڵی گونی بارگیریشیاندا نایەت.

تەفسیری حكومەتی:
نەسیم ئەنگوت: كەوتینە سەر ساجی عەلی
شەو رابورد: سیعری نەوتەكەش ئاهێكی پیاهاتەوە
نەرگس: حكومەت
هەر لەخەودایە: مەشغوڵی سیمینارە.

تەفسیری زانكۆیی:
نەسیم ئەنگوت: جارێكی تریش داخلی یەكە سووتا
شەو رابورد: ئەنواعی موقابەلەمان بینی
نەرگس: هیچ مەسئولێ‌
هەر لەخەودایە: ئیستیقالەی نەكرد.

تەفسیری رێكخراوەیی:
نەسیم ئەنگوت: سی چل ساڵ تێپەڕی
شەو رابورد: خەباتی شاخ تەواو بوو
نەرگس: هەڤاڵ وانێك
لەخەودایە: بە ئەقڵی ئەوسا لێ‌ ئەخوڕێ‌


 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure