ئاهى ئه‌م شاره‌

بۆچوون / بیروڕا :: 20/04/2017

+ كه‌ بیر له‌ جارانى ئه‌م شاره‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ڕاستى گریانم دێ.
ـ زۆر غه‌درى لێ كراوه‌؟
+ هه‌ر غه‌در؟! هه‌ر ناهه‌قى؟! هه‌ر بێ وه‌فایى؟! ته‌صه‌وركه‌ جاران خه‌ڵك له‌وسه‌رى كوردستانه‌وه‌ ئه‌هاتن بۆ ئێره‌ ته‌ماشاى شانۆگه‌ریى بكه‌ن و گوێ له‌ گۆرانى و مۆسیقاى تازه‌ بگرن، كه‌چى ئێستا.....
ـ با من ته‌واوى كه‌م به‌گم... كه‌چى ئێستا ئه‌بێ لێره‌وه‌ هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك بچیت بۆ سه‌ى سایه‌ق بۆ لاى باجى نازانم كێ چاوت بۆ بته‌كێنێ.
+ یان لێره‌وه‌ دێ به‌ دێ و ناحیه‌ به‌ ناحیه‌ ئه‌ڕۆن مقابه‌له‌ى شێت بكه‌ن.
ـ یان به‌ سه‌یاره‌ دوو سه‌عات ملى رێگا ئه‌گرى بۆ خه‌رپانێ. ئه‌مه‌ چى یه‌؟! وه‌ڵـڵا كه‌بابه‌كه‌ى ناسكه‌.
+ یاخود ئه‌گه‌ر كۆترى چاك و هه‌رزانت ویست ئه‌بێ شه‌به‌قیى هه‌ڵسیت بچى بۆ كه‌ركوك.
ـ به‌گم ئه‌مانه‌ به‌هه‌ر سوره‌ت.. له‌ هه‌مووى ناخۆشتر كۆبوونه‌وه‌كانه‌.. شته‌كه‌ عیلاقه‌ى به‌ چاره‌نووسى ئێره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌چى ئه‌بێ بچى له‌ بنى عێس كۆبوونه‌وه‌ى بۆ بكه‌ى.
+ بنى عێس كوێ یه‌ رۆڵه‌؟!
ـ به‌خوا ئیتر.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure