دوای سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دابه‌شبوونی توركیا قووڵتر ده‌بێت

بۆچوون / بیروڕا :: 18/04/2017

وه‌رگێڕانی: شاد ئازاد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاودێران ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ دوودڵییه‌وه‌ چاودێریی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمیان ده‌كرد، وا ده‌ركه‌وت بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ڕووداوێكی مێژوویی له‌سه‌رانسه‌ری توركیادا  ڕووده‌دات، ده‌نگی به‌ڵَێ كه‌ سیستمی وڵات له‌ ده‌ستوریه‌وه‌ ده‌كاته‌ سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكایه‌تیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ كه‌مترین به‌ده‌ستهێنان و هاوسه‌نگی، وادیاره‌ له‌ئاست چاوه‌ڕوانیه‌كاندا نابێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ستانبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ و ئیزمیر كه‌ گه‌وره‌ترین 3 شاری توركیان و ئه‌ستانبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ش دوو شاری باوه‌ڕپێكراوی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانن له‌ 15 ساڵی حوكمڕانی  ئه‌م پارته‌دا به‌ نه‌خێر ده‌نگیان دا . بۆچه‌ند ساتێكی كه‌م ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌م ڕووداوه‌ وه‌كو دۆڕاندنی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆغان ببیندرێت.

 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ سه‌ركه‌وت و گۆڕانكاریه‌كانی ده‌ستور تێپه‌ڕێندرا، زۆرینه‌ی به‌ره‌ و پشتگیرانی ئۆپۆزیسیۆن خۆڕاگربوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ به‌ جیاوازیه‌كی زۆر كه‌م به‌ده‌ستهات و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ پایته‌ختی توركیا و شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیا و ئه‌و شاره‌ی ئه‌ردۆغانی لێ له‌دایكبووه‌ ئه‌جێنداكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان ڕه‌تكرده‌وه‌. هیوایان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ هۆی ئاماده‌كاریه‌كی نوێ بۆ گه‌شتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌لای ئه‌ردۆغانه‌وه‌. ئه‌م هیوایه‌ چاوه‌ڕواناكرێت هیچى له‌سه‌ر سه‌وز ببێت. بردنه‌وه‌ی به‌ جیاوازیه‌كی كه‌م، شتێكی تازه‌ نییه‌ بۆ ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، كه‌ كورسیه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان له‌ 3 هه‌ڵبژاردنی پێشوودا كه‌میكردووه‌ و به‌ڕێژه‌ی %9 له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2011 بۆ حوزه‌یرانی 2015 ده‌نگه‌كانی كه‌میكردووه‌، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2015، ئه‌ردۆغان ڕِیتمی خۆی نه‌گۆڕیووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  زیاتر ته‌نگژ و توندڕه‌وتر و به‌ په‌رۆشتر بووه‌. ئه‌ردۆغان كامپینی بۆ ئاكپارتی ده‌كرد له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور ئه‌و كاره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، سزای ئۆپۆزیسۆنه‌ سیاسیه‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی له‌ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌بات و  ئه‌مه‌ش له‌پێناو دروستكردنی ده‌مه‌بۆڵه‌ و كێشمه‌كێشمه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌هێزكردنی ئه‌و بیره‌یه‌ كه‌ پشگیریكردین له‌ ئاكپارتی ئارامی و جێگیریی بۆ توركیا ده‌گێڕێته‌وه‌. كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م بردنه‌وانه‌ی دوایی هاوشێوه‌ی یه‌كتر ده‌بن. ئه‌ردۆغان هه‌رگیز له‌ دواین به‌ڵگه‌كان و زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی توركیا باكی نییه‌ و سڵ ناكاته‌وه‌، چی له‌ توانایدایه‌ ده‌یكات بۆ قوڵتربوونه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونه‌. پێشتر  تاوه‌كو كاتی ڕیفراندۆمه‌كه‌ بریتی بوو له‌ بچووكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هه‌موو شتێك كه‌ بووه‌ هۆی ئاڵوگۆڕی دیموكراسی توركیا بۆ كه‌ڵه‌گایه‌تی و تاكه‌به‌رپرسی. خودی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ئازادانه‌ و دادوه‌رانه‌ نه‌بوو، چونكه‌ حكومه‌ت هه‌موو كارێكی كرد بۆ كپكردنی ده‌نگی كورد له‌ پارێزگا كوردیه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵات، به‌ به‌ندكردنی سیاسیه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و خستنه‌ خزمه‌تی میدیاكان بۆ لایه‌نگیران و ده‌نگده‌رانی به‌ڵێ و گرتن و هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و كامپینه‌رانه‌ی پشتگیریی ده‌نگی نه‌خێریان ده‌كرد. ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌می له‌ دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی حوزه‌یراندا ڕوویدا و به‌ سه‌دان و هه‌زاران گرتن و دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی به‌دوادا هات. ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌ركرد كه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور به‌ به‌ڵێ ده‌درێت، زۆر گرنگه‌ و چاره‌نووسازه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ داڕێژه‌ره‌ گوله‌نیه‌كانی كوده‌تاكه‌ و  پارتی كرێكارانی كوردستان و ده‌نگدان به‌ نه‌خێر ده‌نگدانه‌ به‌ تیرۆرستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان چی له‌توانیدا بوو كردی بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كان و پێشتر دیایكردنی ئه‌نجامه‌كان دابنێت، به‌ڵام بردنه‌كه‌وه‌ی به‌رته‌سك بوو . ئێستا ئه‌ردۆغان براوه‌یه‌. كتوپڕ ناگۆڕێت و هه‌رگیز بڕیار له‌وه‌ نادات كه‌ ئه‌و ستراتیژیه‌ی گرتوویه‌تیه‌به‌ر تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵه‌ بووه‌ زیانی به‌ وڵات گه‌یاندووه‌، له‌جیاتی بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رته‌سك به‌ده‌ستهات. ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی ده‌بینێت كه‌ كێشه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌دووربینانه‌ بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

توركیا له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت           
توركیا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت. زۆرینه‌ ده‌نگیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی بوو له‌ توركیا، هه‌ڵلووشینى  سه‌رجه‌م مافی  ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌ كه‌سێك، ئه‌ردۆغان بۆ زیاتر له‌ 10 ساڵی دیكه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌هێڵێته‌وه‌. زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ نه‌خێر داوه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، ئۆپۆزیسیۆنیش تانه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه‌ ده‌دات. ئه‌مه‌ش زیان به‌ پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ده‌گه‌ینێت كه‌ له‌ئێستادا دامه‌زراوه‌كانی له‌ ته‌ندروستیه‌كی زۆر باشدان، به‌ڵام له‌ توركیا كاتێك حكومه‌ت سه‌روه‌ریی یاسا ڕاده‌ماڵێت و بیرۆكراتی لێبه‌رهه‌مدێت، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بۆ پچڕاندنی كۆتایی و ته‌واوی له‌ نێوان  ئه‌وانه‌ی پشتگیریی له‌ یاساكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه‌ دژی ئه‌و كاره‌ن. هیچ كه‌س له‌وانه‌ی پشتگیریی له‌ ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن بڕوایان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی دادگا ڕایگه‌یاندووه‌ هیچ گومان و ناڕێكیه‌ك نه‌بووه‌ له‌ هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان و هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ ده‌نگی به‌ نه‌خێر داوه‌ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌ختی ئه‌ردۆغان كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌سه‌ر تیرۆریزم و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بیانیه‌كاندا و ئاژاوه‌چیه‌كاندا له‌قه‌ڵمیدا، ئارامییان لێبڕا. سه‌ركرده‌ی به‌رپرس هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاو بكات به‌ ئاگره‌كاندا، به‌ڵام قسه‌كانی ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاوازى پێشنیار كرد. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاته‌ی كه‌ به‌رپرسی پارته‌كه‌ی بووه‌ و زۆرینه‌ی كاره‌كانی شاراوه‌ بووه‌،  ئه‌درۆغان ته‌واوی پیشه‌ی سیاسی بۆ به‌هێزكردنی دابه‌شبوونی توركیا كردووه‌.  دۆڕاندنی له‌ ئه‌ستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ ته‌نیا باوه‌ڕیپێده‌كه‌ن كه‌ زیاتر وریابێت له‌ گه‌ڕان به‌ دوای دێوه‌زمه‌كانیدا به‌ مه‌به‌ستی تێكشكاندنیان، ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ش بۆیه‌ هێنده‌ نزیك بوو چونكه‌ گوله‌نیه‌كان و كورده‌ تیرۆرسته‌كان و میدیاكانیان و لایه‌نگرانیان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی باش پشتگیرییان ده‌ركردن . لێدانی ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌كادیمیه‌كان و كارمه‌ندانی دڵسۆزی حكومه‌ت به‌ خراپه‌ شكایه‌وه‌. ئه‌ردۆغان وێنای هه‌ركه‌سێك ده‌كات كه‌ پشتگیریی له‌سیستمی نوێی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كات و به‌ دوژمنی توركیا و خزمه‌تكاری دوژمنان ده‌یانبینێت. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌له‌پچه‌ بكات له‌ جیاتی نزیكردنه‌وه‌یان له‌ خۆی.  له‌ وڵاتێكدا كه‌ دامه‌زراوه‌ی كارای دیموكراتیی تێدا بێت، دابه‌شكردن به‌جۆرێك كه‌ ڕێگری له‌لایه‌ك بكرێت له‌ كردنی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت، ده‌بێته‌ هۆی  شكاندنی به‌شێكی هێزی حكومه‌ت و تێكچوونی دامه‌زراوه‌كان. توركیا وڵاتێكی له‌و جۆره‌ نییه‌.  ئه‌ردۆغانیش هێنده‌ به‌ناوبانگ نییه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن یان دۆڕاندن، ڕیفراندۆمه‌كه‌ش به‌ هه‌ردوو بردنه‌وه‌ و دۆڕان، پێشكه‌شی كرا. پێده‌چێت تاریكترین بێت پێش گزنگ، به‌ڵام بۆ توركیا ئه‌م تاریكیانه‌ی دوایی ته‌نیا له‌نیوه‌ شه‌و نزیكی ده‌كه‌نه‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌: فۆرین ئه‌فێرس

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure