تەئریخ و ئیستیفادەكەی ‌‌

بۆچوون / بیروڕا :: 18/04/2017

+ ئەمیش وەكو عەدالەت وایە، لە هەموو شوێنێك هەیە بێجگە لە كوردستان.
ـ ئەمیش مەبەستت لە چییە؟ شەفافییەت ئەڵێی؟
+ نەخێر مەبەستم ماكدۆناڵدە. خواردنی ماكدۆناڵدە ئەصڵییەكە.
ـ ئەزانی بۆچی نیمانە؟ چونكە ماكدۆناڵد خواردنێكی سەریعەو كوردیش لە دنیای خوا رقی لە سورعەتە.
+ وا نییە بەگم. كەم كەس هەیە بەقەدەر كورد سەریع بێت. بەتایبەت لە پێچكردنەوەی سیاسیدا.
ـ ئافەرم راست ئەكەی. هەموو جارێ‌ سەركردەكان بەوپەڕی سورعەت مەوقیفیان ئەگۆڕن كەچی مروریش نایانگرێ‌. سەیرە ئەزانی!؟
+ بەڵێ‌ سەیرەو چۆلەكەش تەیرە.
ـ كوڕی باش لەناو ئەو هەموو باڵندە نەوعاونەوعەدا چۆلەكە بە نموونە ئەهێنیتەوە؟!
+ ئاخر ئەزانی بۆچی چۆلەكەم لا موهیمە؟ ئەتوانێ‌ لە ژێرپیاڵەیەك ئاودا مەلە بكات.. خۆزگە ئێمەش وابووینایە.
ـ ئەوە خراپە كوڕم.. ئێمە نابێ‌ وابین.. نەتبیستووە ئەڵێ‌ گۆمەكە تاقووڵتر بێ‌ ئینجا مەلەی خۆشترە.
+ بۆچی مەلەی خۆشترە؟
ـ بۆ ئەوەی بیكات بە تەجروبەی حەیات و لە مێژوودا سوودی لێ‌ ببینێ‌.
+ جا ئێمە قەت ئیستیفادەمان لە تەئریخ كردووە؟
ـ نەخێر نەوەڵـڵا.. بەس لەوانەیە سبەی رۆژ...
+ سبەی رۆژ چی؟
ـ سبەی رۆژ تەئریخ ئیستیفادە لە ئێمە بكات.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure