چی‌ له‌دوای‌ خۆی‌ به‌جێ‌ ئه‌هێڵێ‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 10/04/2017

تۆ هه‌ر عه‌ینی‌ زه‌لامیت كه‌چی‌ لای‌ هه‌ر كه‌سه‌ و شتێكی‌ جیاوازیت.

مه‌سه‌له‌ن لای‌ دایكت موهه‌نه‌دی‌ دووه‌میت، به‌ڵام كچه‌ دراوسێكه‌تان به‌ قوتبه‌دینت ئه‌زانێ‌.

مودیره‌كه‌ت حسابی‌ گوێره‌كه‌یه‌كت بۆ ناكات كه‌چی‌ لای‌ برا بچكۆله‌كه‌ت سوپه‌رمانیت.

به‌ حسابی‌ نه‌نكت هه‌ر مناڵه‌ چڵمنه‌ چاو ریپۆقاویه‌كه‌ی‌ جارانی‌ كه‌ كولـلی‌ نیوسه‌عات جارێك دایبییه‌كیان بۆ ئه‌گۆڕییت، به‌ڵام زاواكه‌تان به‌عزه‌ جارێ‌ تۆ و ئیفلاتونی‌ لێ‌ تێكئه‌چێ‌.

ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئیقاعه‌ بڕۆین ئه‌بینین حیزبه‌كانیش وان.

كام حیزبی‌ كوردی‌ ئه‌گریت لای‌ میلـله‌ت وه‌ك نه‌خۆشیی‌ مه‌لاریا وایه‌ به‌ (له‌رز) ئه‌یگرێ‌ و به‌ (تا) به‌ری‌ ئه‌دات، به‌ڵام لای‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی‌ عه‌ینه‌ن گونی‌ قۆڕه‌، ئه‌یبڕێ‌ هه‌ر وه‌ی‌ نایبڕێ‌ هه‌ر وه‌ی‌.

لای‌ ئه‌مریكا كوڕی‌ سێو له‌باخه‌ڵه‌ به‌ڵام لای‌ به‌غا ناحه‌زێكی‌ هین فرسه‌ته‌.

له‌كن خاڵه‌ ئه‌رۆدغانیش ئه‌و حیزبه‌ له‌ دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نی‌ یه‌، یان مه‌قاشه‌ یان پشكۆیه‌.

به‌ڵام سوئالی‌ ئه‌وه‌م لێ‌ مه‌كه‌ن كامیان مه‌قاشه‌كه‌یه‌ چونكێكم سوئاله‌كه‌ ئاسانه‌ و كه‌ریش ئه‌یزانێ‌.

وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ مه‌سه‌له‌ن بپرسیت بڵێیت كارداشیان عه‌یب نه‌بێ‌ چی‌ له‌ دوای‌ خۆی‌ به‌جێ‌ ئه‌هێڵێ‌؟ 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure