ئه‌بێ‌ به‌ شه‌ڕیان ‌‌

بۆچوون / بیروڕا :: 09/04/2017

+ زۆر ساده‌یه‌؟
ـ هه‌ر زۆر زۆر... له‌ برنج و شله‌ی‌ مقه‌ڕ ساده‌تره‌.. ته‌صه‌وركه‌ پاسۆردی‌ مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی‌ چی‌ بێ باشه‌!! یه‌ك دوو سێ‌ چوار پێنج شه‌ش ... ئاوا به‌ ڕیز.
+ عه‌جیب!.. ئه‌ی‌ بۆ سیاسه‌ت و شتی‌ وا چۆنه‌؟
ـ قوڕبه‌سه‌رێكه‌ ئاو لێڵ ناكا.. به‌ هه‌موو ئه‌ی‌ ره‌قیبێك ئه‌كه‌وێته‌ هه‌له‌كه‌سه‌ما.
+ به‌خوا نیعمه‌ته‌.. چی‌ تر؟
ـ موعه‌ده‌ل سێ‌ چوار ئیستینساخی‌ فۆرمی‌ بایه‌عیه‌كه‌ی‌ له‌ گیرفاندایه‌.
+ ئه‌ڵـڵا.. ئه‌ڵـڵا ئه‌ڵـڵا.
ـ كه‌ بیره‌وه‌ری‌ مه‌سئوله‌كان ئه‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌ڵێ‌ ی‌ صه‌حیحی‌ بوخاری‌ ی‌ خوێندووه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ ئیمانی‌ پێیانه‌.
+ له‌ هه‌رزه‌كاری‌ یا چۆن بووه‌؟
ـ قوربان موده‌تێك خۆی‌ لێ‌ بووه‌ به‌ شاعیر.
+ ته‌واوه‌.. ته‌واوه‌...ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆی‌ ئه‌گه‌ڕێم .. به‌س توخوا یه‌ك سوئالی‌ تر.. بۆ ده‌نگدان و فیشقیاتی‌ ئینتیخاباتی‌ چۆنه‌؟
ـ باره‌ گوێزی‌ لێ‌ بنێ‌ قوربان.. مه‌لابانگدان هه‌ڵئه‌سێ‌ و ئه‌چێته‌ ریزه‌وه‌.. ئیمانیشی‌ به‌ هین زۆر قایمه‌.
+ به‌ راپۆرته‌كانی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌؟
ـ نا قوربان.. به‌ریفراندۆم..زۆر زۆر زۆر زۆر ئیمانی‌ پێیه‌تی‌ و ئه‌ڵێ‌ له‌ ئێستاوه‌ من ده‌نگ ئه‌ده‌م.
+ ده‌ بڕۆ خێرا بۆم بانگ كه‌ .. ئیشی‌ زه‌رورم پێیه‌تی‌.
ـ ئه‌یبه‌ی‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ قوربان؟
+ هه‌تیو كۆبوونه‌وه‌ی‌ چی‌ نه‌گبه‌ت!. كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئێستا خه‌ته‌ره‌، وه‌كو قوماری‌ جارانی‌ لێ‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ چایخانه‌ و ئوتێله‌كانا ئه‌كرا.
ـ مه‌منوعه‌؟
+ نه‌خێر مه‌منوع نی‌ یه‌، به‌ڵام دایم له‌ ئه‌خیرا دوو سێ‌ براده‌ر ئه‌بێ‌ به‌ شه‌ڕیان و ئه‌یكه‌ن به‌ كۆسته‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure