منیش

بۆچوون / بیروڕا :: 04/04/2017

د. شێركۆ عەبدوڵـڵا

نەخۆش: دكتۆر گیان من سەر لەم نەخۆشییەم دەرناكەم
دكتۆر: منیش
*  *  *

ئەولاد: بابە من لە هەڵبژاردندا دەنگ نادەم
باوك: منیش
*  *  *

دووتەنی: كە ئیشارەتی لای چەپ دائەگیرسێنم، بەلای راستدا پێچ ئەكەمەوە
یەكێتی: منیش
*  *  *

خریج: بێ‌ ئیشیی ئیزعاجی كردوم. بەدوای هەلی كاردا ئەگەڕێم 
سەرۆكی پەڕلەمان: منیش
*  *  *

ترامپ: بە قەدەر قنگە جگەرەیەك بڕوام بە ئیشتراكییەت نییە
سۆشیال دیموكراتی كوردستان: منیش
*  *  *

پارتی: رووم نایە لە قسەی ئەردۆغان دەرچم
یەكگرتوو: منیش
*  *  *

حەكیم: من تەصەور ئەكەم ئەمە رۆژەكە بێ‌ كە لێی ئەترساین
فەیمە: منیش
*  *  *

فیستیڤاڵ: هیچ ئیستفادەم نەبوو
بایكۆت: منیش
*  *  *

راپەڕین: بە تەمام پیكابێ‌ كاڵەك بكڕم بە ئەژنۆ بیانشكێنم 
گۆڕان: منیش

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure