دەربڕینی خۆشەویستی بە تەعبیری تر ‌ ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 27/03/2017

شەرت نییە دەربڕینی خۆشەویستی هەر بە چاوداگرتن و رەوانەكردنی رەسمی گوڵە سوورەكە بێت. رۆژگارەكە وایكردووە هەر كەس و لایەنێك بە ئسلوبی تایبەتی خۆی عیشقەكەیت پێ‌ رابگەیەنێت. مەسەلەن بۆ نموونە:
هادی ئەلعامری: حەز ئەكەم بتكەم بە حەشدی شەعبی.
باوك: پارەو مارەت پێیە رۆڵە گیان؟
مامۆستای زانكۆ: كچی باش ڤایبەرەكەت بكە بە واتس ئاپ.
مەسئول: بۆ ناچی كۆمپانیایەك بكەیتەوە، ئێمەش ئاگامان لێت ئەبێ‌؟!
رەئیسی بەلەدێ‌: ئەگەر سەری خۆم داناوە نایەڵم ئەو عەرزەی تەنیشتتان بكرێ‌ بە غەسل.
پارتی: دوو قۆڵی رێك ئەكەوین. باش؟
یەكگرتوو: خوشكی باش لەگەڵ نوێژەكانتا چۆنیت؟
ئەردۆغان: ئەڵـڵا.. بۆنی نەوتت لێ‌ دێت.
دكتۆر: كە هاتی بیتاقە مەبڕە. بڵێ‌ فەحسەكانی نیشان ئەدەم.
مودیر: پێم وتون ئەمجارەش بۆ سەفەرەكەی ئەڵمانیا ناوی تۆی تێخەن.
ناتری حەمام: ئەو لفكەیەم بدەرێ‌ با دەستێك لە پشتت بدەم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە