خاکى یەکترى

بۆچوون / بیروڕا :: 14/04/2016

+ گوناحتان ئەگات وەڵـڵا.. بۆ وا لەم شارە ئەکەن؟
- دەستمان خۆش بێ.. لەوە خراپترى قابیلە، چونکە مریشک خۆى خۆڵ نەکات بەسەرى خۆیدا مودیرى هەزار دەواجن ناتوانێ بیکات بە سەرى یا.
+ وانى یە جەناب.. شارەکە هیچ عەیبى نى یە ئێوە غەدرى لێ ئەکەن. بەقەد مەخفەرێکى جاران دەستى ناڕوات. بەڵام دوایى خۆتان ئەبێ زەڕیبەکەى بدەن ها.
- کوڕى باوکم ئێمە مەعاش و نەسریەمان پێ نادرێ، تۆ بەتەماى زەڕیبە بدەین؟!.
+ ئەو زەڕیبەیەى من ئەیڵێم پارە نى یە، زەڕیبەى مەعنەوى یە. ئەگەر بەخۆتاندا نەچنەوە دەستى هەمووتان لە بنى هەمانەکە دەرئەچێ.
- قەزاى ئەو سەراحەتەت بگرم خەپە گیان. یەعنى هێشتا هەمانەکە ماوە؟ ئەوە خەبەرێکى خۆشە.. زۆر زۆر خۆشە.
+ ئاووا.. کەواتە با بە عەجەلە بچم بڵاوى بکەمەوە.. خوا حافیز.
- مەڕۆ برادەر.. بۆ کوێ!
+ ئەچم خەبەرە خۆشەکە بڵاو ئەکەمەوە.
- ئەى نابێت تەنسیقێک بکەیت لەگەڵ دائیرەکانى تردا.
+ قوربانى چاوت بم.. تەنسیق نەماوە.. پشەکە خواردى.. ئێستا هەرکەس بە ئارەزووى خۆى لێ ئەخوڕێ.
- بە جددیتە؟
+ ئەرێ وەڵـڵا.. هیچ دەزگا و دائیرە و سەندیکایەک حساب بۆ ئەوانى تر ناکات.. ئەسڵەن بە چاوى ناحەز تەماشاى یەکترى ئەکەن.
- دائیرە و دەزگاکانى ئەم شارە ئاوان؟
+ ئەرێ وەڵـڵا.. دەستیان بڕوات خاکى یەکترى بە تورەکە ئەبێژن.
- دە باشە یەک سوئال!
+ فەرموو
- ئەمەش خەتاى ئێمەیە؟؟

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە