سه‌رچاوه: ئه‌لدیار
وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌و وته‌یه‌ى ێڤگینى بریماكۆڤ تووشى شۆكى نه‌كردین كه به چه‌ند مانگێكى كه‌م پێش مردنى به رۆژنامه‌نووسێكى عه‌ره‌بى وتووه كه له مۆسكۆ كاریده‌كرد، وتى "ره‌نگه تووشى شۆكتان بكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم عه‌ره‌ب پێویستى به دیكتاتۆرێكى كۆپیى كرا‌و یاخود كۆپیه‌كى هاوشێوه‌ى جۆزیف ستالین یان ئه‌دۆڵف هیتله‌ر-ى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌د ساڵ حوكمڕانیتان بكات و بههۆشتان بێنێته‌وه". پیاوه دهوڵهتیهكهى روس، كه دۆستى عه‌ره‌ب بوو، ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان زیاتر له دیكتاتۆرێكیان هه‌بووه.
هه‌ندێكیان ده‌بوو له نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌روونى بخهوێنرانایه و هه‌ندێكیشیان ئامێرگهلێكى گه‌مژه بوون كه بهرنامهڕێژكرابوون بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ندێك سیناریۆى دیاریكراو و پاشان فڕێدانیان بۆ ناو سه‌تڵى خۆڵ و خاشاك.
بریماكۆڤ هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو تێبینیى ئه‌وه‌ى كردووه دیكتاتۆرى عه‌ره‌بیى وا هه‌بووه كه دروشمگهلێكى نه‌ته‌وه‌یى سنووربڕى به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه‌چى هه‌ر به‌هه‌مان بیرى شێخى قه‌بیله (سه‌ره‌ك خێڵ) فه‌رمانڕه‌وایى كردووه. دیكتاتۆریش هه‌بووه كلتورى كوشتوبڕى چه‌سپاندووه. هه‌یشبووه هه‌وڵیداوه لاسایى شه‌هریار-ى پاڵه‌وانى شه‌وێك و هه‌زار شه‌و بكاته‌وه. دیكتاتۆریش هه‌بووه كه ده‌سته‌كانى وه‌ك كهڵبهى دڕنده وابوون، به‌ڵام سه‌رى وه‌ك سه‌ره بۆق بووه.
جه‌مال عه‌بدولناسر-ى وه‌ك دیكتاتۆرێكى ساحر بینیوه. لێره‌دا مه‌به‌ستى سیحرى ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه به‌وردى گوێ ده‌گرێت بۆ هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه پێشنیار و ئاراسته‌ى بكرێت و سیحرى دڵ كه بریتیه له هه‌ستى راڕایى هه‌ژار و نه‌دار و بێهیواكان.
كارتێلێكى (هاوپه‌یمانیه‌كى) عه‌ره‌بى-ئیسرائیلى-ئه‌مریكى-ى له دژ پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌وتن و رووخانهكهى جیاواز بێت، له‌و به‌یانییه تاریكه‌ى حوزه‌یرانى 1967 دا.
ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له به‌ستنى نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌ى سه‌ركرده عه‌ره‌بییه ساحرهكهى جه‌ماوه‌ر كوا كه سنوورى تێده‌په‌ڕاند نه به گه‌مه‌ى خه‌نجه‌ر و نه به وروژاندنى غه‌ریزه‌كان؟ كه‌س دیار نییه له‌كاتێكدا ده‌بوایه كۆمكارى عه‌ره‌بى دامه‌زراوه‌یه‌كى به زه‌برى قوڵایى سه‌ده بوایه، كه‌چى هیچى جیاواز نییه له شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى خێڵه‌كان.
نه‌بوونى دیدگا و دینامیكیهت و ستراتیژیه‌ت، بێ ئه‌وه‌ى نه‌خشه و پلانێك هه‌بێت له‌سه‌ر مێزى بهگوڵڕازاوه، له‌پێناو رزگاركردنى سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبیا، به‌ڵكو هه‌ر شێخى قه‌بیله‌یه‌ك (سه‌ره‌ك خێڵێك) به پاره و به چه‌ك پشتگیریى له گروپێكى خێڵه‌كى ده‌كات كه له‌م وڵات یاخود ئه‌و وڵات‌دا كارى بۆ ده‌كه‌ن.
به‌مجۆره ده‌بێت بزانین كه هه‌وڵدان بۆ به‌زاندنى گۆڕه‌پانى عه‌باسیه‌كان له دیمه‌شق و دواتر له‌وێوه بۆ گۆڕه‌پانى ئه‌مه‌ویه‌كان، له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌و به‌كرێگیراوه گه‌مژانه‌یه نه‌ك به بڕیارێكى عه‌ره‌بى، هه‌میشه‌یش لهبهرژهوهندیى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-دایه كه دواى ئه‌وه‌ى گره‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر رێكخراوى داعش، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئینكیشاریى عوسمانیه‌كان بێت، دۆڕاند، ئێستا ده‌ستى گرتووه به داوه دهزووهكانى (به‌ره‌ى نوسره) و هه‌موو گروپه كاریكاتێریهكانهوه (له تێگه‌یشتنى بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات). هه‌ر له (فه‌یله‌قى ره‌حمان)ه‌وه بۆ (جه‌یشى ئیسلام) و (ئه‌حرارى شام) وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كى ئینكیشارى.
له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه باڵاكهداین، به‌ڵام سه‌د ساڵ گه‌ڕاینه‌وه بۆ دواوه. ئینگلیز و فرهنسیهكان له‌وێ نین تا بڵێین سایكس-پیكۆ بێت. ئه‌مریكیه‌كان و روسه‌كان و توركه‌كان و ئێرانیه‌كان و ئیسرائلیهكان لێره‌ن. ئه‌ى عه‌ره‌ب كوا؟ ئه‌ى سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كان چى به قوربانیه عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن كاتێك به لۆژیكى جه‌نگى بهسوس لووتكه‌كه‌یان ده‌به‌ستن، له‌كاتێكدا نه‌خشه‌كان و له‌گه‌ڵیشیاندا ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌كان تێكده‌شكێنرێن.
نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بین كه حه‌یده‌ر عه‌بادى به (مه‌حمود عه‌باس-ى عێراق) ناوده‌به‌ن، به‌ڵام سه‌رمان سووڕده‌مێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره لوبنانیهدا كه وتى ئومێده‌واره عه‌بادى-ى دۆستى سعودیه و ئێران رۆڵێك بگێڕێت بۆ راگرتنى شه‌ڕى نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته.
گومانمان له نیهتپاكیى سه‌ره‌ك وه‌زیرانى عێراق نییه، به‌ڵام ئایا عه‌بادى ئه‌نجام و چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌ى له دواى ریشه‌كێشكردنى داعش له موسڵ و په‌رته‌وازه‌بوونى به بیابانه‌كاندا، ده‌زانێت؟ كێ هه‌یه رۆڵى واشنتۆن نه‌زانێت له دووباره ئهندازهگرتنهوهى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و ریاز و هه‌روه‌ها به كام ئاراستهیشدا ده‌ڕوات؟.
ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى بپرسین و لووتكهكهیش له گرێداندایه: عه‌ره‌ب له چی‌یان كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه ده‌وڵه‌تى ئاڵنگاریى، ده‌وڵه‌تى ده‌وڵه‌ت، وه‌ك ئێران؟ ئه‌گه‌رچى كه‌لێنى كلتورى گه‌وره‌یه له نێوان ئێمه و چه‌مكى ئایینی‌دا، یان چه‌مكى مه‌زهه‌بى بۆ ده‌وڵه‌ت، یاخود نێوانى ئێمه و به‌كارهێنانى ئایدیۆلۆژیاى دینى بۆ چوونه‌ناو جیۆسیاسییه‌وه.
ئه‌و ئه‌رمادا (هه‌موو) ژه‌نراڵ و فه‌یله‌سوف و سه‌ركرده هه‌واڵگرى و حاخام و بزنسمان و پاره‌دار و میدیاكاره، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ببینن، كه رۆژانه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كه‌ن و ئێرانیش به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدان و پێشخستنى ته‌كنۆلۆژیا سه‌ربازییه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى سه‌رسووڕهێن، ئه‌مه‌یش راى ئێمه نییه به‌ڵكو راى ئه‌نتۆنى كوردسمان-ى پسپۆرى ستراتیژیى ئه‌مریكییه.
ئه‌گه‌ر تۆزێك واقیعى بووینایه، داوامان له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرد كه سه‌رۆكایه‌تى لووتكه‌كه بكات. نه‌ئـ نه‌ئـ، ژه‌نرال جۆزێف فۆتێل فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوچه‌ى ناوه‌ڕاست، به‌سه. لووتكهكهى ئێستا ئابڕووچوونه چونكه وڵاتانێك هه‌ره‌سدێنن، هه‌موو ناوچه‌كه هه‌ره‌س دێنێت، له كاتێكدا گوڵه‌كان له هۆڵه‌كه‌دا رووخسارى كه‌سه باڵا و دیاره‌كانى قه‌وم داده‌پۆشن.
ئه‌و گوڵانه‌ى كه شایسته‌ى مردووه‌كانن!! و إنا لله وإنا الیه را‌جعون...