هه‌چه‌كه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 07/03/2017

ـ ئاى خوایه‌ گیان چۆن زه‌لیل و رسوا بووین!
+ ناشكور مه‌به‌ نه‌گبه‌ت.. كێ به‌ قه‌د ئێوه‌ وه‌زعى باشه‌؟
ـ باشى یه‌كه‌مان له‌ چى یایه‌ ئاده‌ى؟ به‌سه‌رى خۆم وا بڕوا مه‌گه‌ر ده‌سڕ دابخه‌ین و سواڵ بكه‌ین.
+ وانى یه‌ كوڕى باش. خۆت مه‌گه‌یه‌نه‌ره‌ حاڵى جاو.. باشترین سه‌روه‌تت هه‌یه‌.
ـ ده‌هریم مه‌كه‌ ها.. سه‌روه‌تى چى و ته‌ڕه‌ماشى چى؟
+ چۆن سه‌روه‌تى چى؟ دوو گورچیله‌ و دوو گلێنه‌ى سپ و ساغت هه‌یه‌، ئه‌توانى یه‌كى دانه‌یه‌كیان لێ بفرۆشى.
ـ چاو چاو چاو له‌و نه‌سیحه‌ته‌!! گورچیله‌ و گلێنه‌ى چاوم بفرۆشم؟
+ ئه‌ى چى!! له‌وه‌ باشتره‌ منه‌تى حكومه‌ت و حیزب هه‌ڵگرى. مڵكى سرفى خۆتن. حه‌قى عیباده‌ل به‌شه‌ریان به‌ سه‌ره‌وه‌ نى یه‌.
ـ ئه‌مه‌ به‌خێرێ له‌ یادى راپه‌ڕینیشداین ئه‌م نه‌سیحه‌ته‌ جوانه‌م ئه‌كه‌ى؟!
+ باسى راپه‌ڕین و ماپه‌ڕین بۆ من مه‌كه‌. من به‌ته‌ماى حیزبێكى تازه‌م دایمه‌زرێنم.
ـ خێرلى یه‌ ئیشه‌ڵـڵا.. ناوى چى یه‌ حیزبه‌كه‌؟
+ حیزبى چاككردنى كوردستان.
ـ حزبى چاككردنى كوردستان؟
+ ئا.. چۆن ناوێكه‌؟
ـ زۆر خراپه‌ كوڕى عاسمان. ئه‌وه‌ له‌ كوردستانى باكور ئه‌زانى ئه‌بێ به‌چى؟
+ ئه‌بێ به‌ چى؟
ـ ئه‌بێ به‌ هه‌چه‌كه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure