داواكاریى به‌ هه‌رێمبوون... چ كێشه‌یه‌كى هه‌یه‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 05/03/2017

وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
ئه‌و داواكارییانه‌ى كه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان و چالاكوانى پارێزگاكان هه‌یانه‌ بۆ گۆڕینى پارێزگاكانیان (یان زیاتر له‌ پارێزگایه‌ك) بۆ هه‌رێم، كارێكى ئاسایى و سروشتییه‌ و به‌پێى ده‌ستوریش مافى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ نیاز و مه‌رامى ئه‌و داواكارانه‌ به‌ راست و ره‌وا بناسرێت، چونكه‌ ده‌ستور له‌ ماده‌ى 116 یدا ئاماژه‌ى داوه‌ به‌ (سیستمى فیدراڵى)، كه‌ پێكدێت له‌ (پایته‌خته‌كه‌ى و هه‌رێمه‌كان و پارێزگا لامه‌ركه‌زیه‌كان و ئیداره‌ ناوخۆییه‌كان) و مافى به‌ دانیشتوانى هه‌ر پارێزگایه‌ك داوه‌ كه‌ ئیداره‌كه‌ى خۆى بگۆڕێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام چه‌ند ئاماژه‌یه‌كى ناخۆش هه‌ن له‌ پشت دواكارییه‌كانى هه‌ندێك له‌ نوێنه‌رانى دانیشتوانى پارێزگاكانى ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و هیتریش كه‌ ترسى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت وه‌ك هه‌وڵێكى (دابه‌شبوونى ده‌وڵه‌تى عێراق) ته‌ماشا بكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌یاره‌كان بۆى ده‌چن. كه‌چى ده‌ستور له‌ ماده‌ى 119 یدا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌رێمانه‌ به‌گوێره‌ى راپرسیى راسته‌وخۆى دانیشتوانه‌كانیان ده‌بێت.


له‌یه‌كنه‌چوون و جیاوازیه‌كه‌ لێره‌دا پێویستى به‌وه‌یه‌ كه‌ بیچنه‌ باكگراوندى ئه‌وانه‌ى ناڕازیین له‌ دامه‌زراندنى هه‌رێمه‌ ده‌ستوریه‌كان، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بیربێنینه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ى ناڕازین و دژى دامه‌زراندنى هه‌رێمه‌كانن، له‌ به‌شداربووه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى دانانى ده‌ستورى عێراق بوون له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسێسه‌ سیاسیه‌كه‌دا و به‌ گیان و به‌دڵ جه‌ختیان له‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوره‌وه‌ ده‌كرد وه‌ك خۆى. (هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یش) سوێندیانخوارد له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و پارێزگاریلێكردنى له‌ شێواندن و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌رى. ئه‌مه‌یش واده‌كات بڵێن ئه‌م دژ و نه‌یارانه‌ى هه‌رێمه‌كان، به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى پارچه‌ لاستیكێك بێت، ده‌یكشێنن بۆ گونجاندنى له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و شه‌ڕه‌ سیاسیه‌كانیاندا، گرژى ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یخه‌نه‌وه‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى غه‌یرى خۆیاندا بگونجێت، ئیتر قسه‌كردن ده‌رباره‌ى (پیلانگێڕى) یان (دابه‌شبوونى عێراق) وه‌ك دروشمێك نابێت له‌ شه‌ڕه‌نگێزیى سیاسى و ململانێى گروپگه‌رایى و ورووژاندنى شه‌قام و ته‌نانه‌ت غافڵگیركردنیشى.

ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نیا باس له‌ كه‌سانى خاوه‌ن پرۆسێسه‌ سیاسییه‌كه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌یان كه‌ دژ و نه‌یارى بانگه‌شه‌ى هه‌رێمه‌كانن. به‌ڵام نه‌یارانى دیكه‌ى وه‌ك دژه‌ گۆڕانكارى و هێزى به‌ له‌شكركردن و خێڵه‌كیى كوێر و ئیسلامیى توندڕه‌و، ئه‌مانه‌ پێویستمان به‌وه‌نییه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین و لێكدانه‌وه‌ بۆ ناڕه‌زاییبوونیان بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌مانه‌ دان نه‌ به‌ ده‌ستور و نه‌ به‌ ده‌وڵه‌تى فیدراڵى و نه‌ به‌ گۆڕانكارى و نه‌ به‌ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى نوێدا نانێن. هیچ ئه‌ڵه‌رناتیڤێكى راگه‌یه‌نراویشیان نییه‌ بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، به‌ڵكو دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند بژارده‌یه‌كى كۆمیدیدا، وه‌ك دامه‌زراندنى خه‌لافه‌ت یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سیستمى تاك حزبى یاخود پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى خێڵه‌كى و تایفه‌گه‌رى و جه‌نگ.
  
بێگومان، نایشكرێت له‌ رۆڵى ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى دراوسێ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌و مه‌ترسیانه‌یش كه‌ دێنه‌ئاراوه‌ له‌ بوونى هێز و سه‌ركرده‌كانێك كه‌ هه‌مئاهه‌نگیى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا و ناچنه‌ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌یش راست نییه‌ كه‌ كارتى هه‌رێمه‌كان و داواكاریى دامه‌زراندنیان بكرێته‌ سه‌رچاوه‌ى جوێن و ململانێى ده‌سته‌گه‌رى. یان بكرێته‌ مه‌شق و راهێنان بۆ گردكردنه‌وه‌ى توێژه‌كانى گه‌ل دژى بژارده‌یه‌ك كه‌ پێویستى به‌ گفتوگۆى بونیاتنه‌رانه‌ى ده‌ستوریى هه‌یه‌.  هه‌روه‌ها فه‌زایه‌ك كه‌ ترسى فێڵ و ناپاكى له‌سه‌ر یه‌كێتیى وڵات، ژه‌هراویى ناكات. 

سه‌رچاوه‌: ئه‌لسه‌باح ئه‌لجه‌دید

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure