چی لە كوێ‌ ئەچێ‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 13/04/2016

د.شێركۆ عەبدوڵا

+ سجن وەكو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وایە تاك و تەرایەكیان بێ‌ تاوانن.

+ كۆبوونەوە لە تەعزێ‌ ی ماڵە مەسئول ئەچێ‌، ئیمانت پێ‌ ی نی یە بەڵام ناعیلاجی، هەر ئەبێ‌ بڕۆی.

+ كوردستان ئەڵێ‌ ی (تویتەر)ە هی ئەوە نی یە تێیدا بمێنیتەوە، دڵیشت نایە بەجێی بهێڵیت.

+ حسك لە گوندی جوبلاغ دەچێ‌، هەموویان برا و ئامۆزا و خاڵۆزای یەكترن.

+ یەكێتی ئەڵێ‌ ی فەیسبووكە، هاوڕێكان تیایدا حەقیقی نین.

+ ماستاو عەینەن پاشەڵی كارداشیانە، هەموو كەس حەزی لێ‌ یەتی بەڵام دەری ناخات.

+ مناڵی ساوا وەكو بزووتنەوەی ئیسلامی وایە، دەنگی لە حەجمی زیاترە.

+ دكتۆرا ئەڵێ‌ ی دوكانی فەلافلە، هەموو سەر فەرعێ‌ دوو سێ‌ دانەی لێ‌ یە.

+ پارتی لەبەرنامەی شەقام ئەچێ‌، هەر كە سەیرت كرد یەكسەر حەز ئەكەی بیگۆڕیت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure