هەردووكیانی خۆش ئەوێ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 02/03/2017

+ هەر چاك نەبوو ئەو برادەرە؟
ـ نەبەخوا ئوستاز... منیش قەرارم دا ئیهمالی بكەم.
+ یەعنی كۆڵت لێدا؟
ـ ئەی توخوا ناهەقمە؟! ئەوەندەی لەگەڵ ئەودا خەریك بووم ئەگەر خووم بدایەتە مانگاكەی مامە نەسە ئەلعان دوو سێ‌ گوێرەكەی خزمەتكاری تۆمان ئەبوو.
+ كەواتە بەتەمای چیت؟
ـ چۆن پێت ئەڵێم بەگم؟؟.. هیتلەری رەحمەتی ئەفەرموێ‌ كە دەستی راستت ئیشێكی كرد نابێ‌ دەستی چەپت پێی بزانێ‌. ئێستا من هیچ ناكەم بەرنامەكەی خۆم بە تۆ ئەڵێم!
+ جا رۆڵە لەم عالەمی خوایەدا كەس نەما قسەكەی بە نموونە بهێنیتەوە هیتلەر نەبێ‌؟ هیتلەر كۆن بووە، كۆن.
ـ توو مەرگی من هیتلەر كۆنترە یان ئەو مەسئولانەی ئێمە؟
+ مادام سوێندت دام، مەوزوعەكە بگۆڕە.
ـ باسی ناحیەكەی وانێكت بۆ بكەم؟
+ ئا... بەڕاست تا ئێستاش دوو مودیر ناحیەی هەیە؟
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا. هەموو سەری مەعاشێ‌ ئەبێ‌ بە فەرتەنەیەك نەبێتەوە. ئەو ئەڵێ‌ من قائیمەی مەعاشی كارمەندەكان ئیمزا ئەكەم، ئەو ئەڵێ‌ سەڵاحییەتی خۆمە.
+ جا باشە دایك ئازایەك نی یە بچێ‌ بەكابرا بڵێ‌ قوربان یەكێكیان دانێ‌ و یەكێكیان تەقاوت بفەرموو؟
ـ سەد جاریان پێ‌ وتووە بەگم، ئەڵێ‌ دڵم نایە. هەردووكیانم خۆش ئەوێ‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure