كه‌ى هێشتا به‌ ته‌واوى رۆژ نه‌بۆته‌وه‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 26/02/2017

1- كه‌ باجى عه‌تێ چوو له‌ خه‌سته‌خانه‌كه‌ى عه‌لى كه‌مال ریزى گرت.
2- كه‌ موجه‌فیفه‌كه‌ى بووكه‌خان گه‌ڕه‌كه‌ ماڵێكى خه‌به‌ر كرده‌وه‌.
3- كه‌ نه‌شمیل خان قۆناغى ئه‌وه‌ڵى ته‌ئسیسى ده‌موچاوى ده‌ست پێكرد.
4- كه‌ كابرا چه‌نه‌بازه‌كه‌ى یه‌كگرتوو سێهه‌مین لێدوانى دا.
5- كه‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌ك ده‌ستى كرد به‌ جنێودانى حكومه‌ت.
6- كه‌ وه‌زیره‌ سیسه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر.
7- كه‌ پۆلیسى چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان گه‌یشته‌ به‌رده‌م ته‌ربیه‌.
8- كه‌ مه‌سئوله‌كانى یه‌كێتى دوو لێدوانى دژبه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌.
9- كه‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان درۆیه‌كى تازه‌ى كرد.
10- كه‌ ژنه‌ ماكسییه‌ پرته‌قاڵییه‌ بنێشتفرۆشه‌كه‌ گه‌یشته‌ فولكه‌ى تووى مه‌لیك.
11- كه‌ سۆران عومه‌ر و عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح ئامارێكى تازه‌ى داهاتى هه‌رێمیان بڵاوكرده‌وه‌.
12- كه‌ مودیرى لیجنه‌ توبییه‌كه‌ شانزه‌ كاغه‌زى واسطه‌ى پێگه‌یشت.
13- كه‌ ئه‌خیر تانكه‌رى قاچاخ ئاودیوى سنور كرا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure