ئیمتیحانی حیزبی

بۆچوون / بیروڕا :: 22/02/2017

پ1: لەم پێنج رۆژنامەنووسەی خوارەوە سیانیان تیرۆر بكە بە مەرجێ‌ یەكەمیانی تیابێ‌.
پ2: بە خزم و ناسیاوی گونجاو ئەم بۆشاییانەی خوارەوە پڕ بكەرەوە.
پ3: خەتی راست و چەپ بهێنە بەسەر ئەم پێشنیارانەی حیزبی بەرامبەردا.
پ4: بە مەقالەیەكی راستەوخۆ شەرەف و ناموسی ئەم مونافیسانەی خوارەوەمان بۆ بخەرە عەلاگەوە.
پ5: لەم ناوانەی خوارەوە شاندێك دروست بكە بۆ سەفەری ئەوروپا بەمەرجێك دەستنوێژی سیاسییان لە یەك نەشكێ‌.
پ6: بە پێ‌ ی باڵا، سێ‌ سكرتێرەمان بۆ تەرشیح بكە بۆ نووسینگەی وانێك.
پ7: بە كورتترین رێگە داهاتی سێ‌ ساڵمان بۆ دیزەبەدەرخۆنە بكە.
پ9: لە كۆبوونەوەی دووقۆڵیدا چاو لەم حیزبانەی تەنیشت خۆت سوور بكەرەوە.
پ10: مەعاشی شەش مانگی خانەنشینانمان بۆ بكە بە حوشتر. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure