چوار كەڕەت حەو

بۆچوون / بیروڕا :: 14/02/2017

(1)
+: ئەوا ئیتر ڤالانتاینە پیاوەكە. حەزم كرد شتێكت پێ‌ بڵێم.
ـ: بەساقەی خوات بم چی یە؟ شێت بووم بۆ تۆزێ‌ رۆمانسییەت.
+: ئاخر تووڕە نابیت؟
ـ: نە بەچاوی تۆ. بیڵێ‌.
+: دۆشاوی تەماتەمان نەماوە.
ـ: حەو !
     ***** 
(2)
+: ئەلەو.
ـ: گیان بە ساقە. چۆنی؟
ـ: ببوورە توخوا. ئەتوانم بزانم ئەم ژمارەیە هی كێ‌ یە؟
+: فڵانیم كچی باش. دڵم خۆش بوو وامزانی بیرت كردووم وا جەرەسم بۆ لێ‌ ئەدەیت.
ـ: نەوەڵـڵا. ئەوی راستی بێت ئەم بەیانی یە تەماشای رەقەمەكانی سەر مۆبایلەكەم كرد، ئەم ژمارەیەم نەناسی، وتم با جەرەسێكی بۆ لێ‌ بدەم، بزانم كێ‌ یە.
+: حەو!
     ***** 
(3)
+: حەز ئەكەم بزانیت من زۆر زۆر ئەو هەڵوێستەی وانێكم پێ‌ ناخۆش بوو. بەڕاستی.
ـ: ئاگات لێ‌ یە چۆن خۆی و ئێمەشی ئیحراج كرد؟ ئینسان لەو پۆستەدا بێ‌ چۆن قەراری ئاوا ئەدات؟
+: بەڕاستی غەدر و خیانەتە...
ـ: یەعنی تۆ ناڕۆی وەكو ئەو؟
+: نا.. ئەسڵەن.
ـ: ئەی بەتەمای چیت؟
+: ئەمەوێ‌ قەناعەت بە هەمووتان بكەم، پێكەوە بە كۆمەڵ بڕۆین.
ـ: حەو!
     ***** 
(4)
+: ئەم دەرمانەی بۆ پەیدا بكەن و بیدەنێ‌ ئەگەر ئیستیفادەی لێ‌ نەكرد جوابم لێ‌ بگێڕنەوە.
ـ: ئەی ئەگەر  ئیستیفادەی لێ‌ كرد؟
+: ئەگەر ئیستیفادەی لێ‌ كرد مەعنای وایە طوب درۆیە.
ـ: حەو!

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure