نوتقی هاتووە

بۆچوون / بیروڕا :: 09/02/2017

+ كوا؟.. ئەو سەرشووتی یە ناموبارەكەم بۆ بانگ كە.
ـ چۆن دڵت دێ‌ وا ئەڵێ‌ ی بەگم؟
+ بۆچی یەعنی سەری ئەو باشترە لە شووتی؟!! 
ـ نەخێر، نەوەڵـڵا. شووتی سەد قات باشترە، چونكە دووجار ئاوا پیابكێشی ئەزانی ناوەكەی چۆنە، بەڵام ئەم مردوو مراوە تەشریحیشی بكەی لێ‌ ی تێ‌ ناگەی.
+ چوزانم؟! وامزانی دیفاعی لێ‌ ئەكەی.
ـ دیفاع لەو؟ هەقی ئەوەی ناوسكی كردووین بە خەڵوز؟
+ هی ئێوەشی كردووە؟. ئەلحەمدولیلـلا.. چەندم وت ریشی خۆتانی مەیەنە دەست.
ـ باوەڕ بفەرموو ریشی كەسی بەدەستەوە نی یە، فشە ئەكا.
+ ئەی ئەم هەموو تەسریح و مقابەلەیەچی یە؟ بووە بە كابرای سیولا لارین. سەلكی سیرە؟ قنچكی پیازە؟ چی؟!
ـ بیززەبت قوربان.. خۆی لێ‌ بووە بە قنچكی پیاز.
+ دە ئاخر سەهوە.. تێ‌ ی گەیەنن بڵێن ئێرە عەواڵانە.. پیازەكەی تایبەتە .. خواردنی هەیە بردنی نی یە.
ـ روونی ئەكەیتەوە زەحمەت نەبێ‌؟ بردنی نی یە یەعنی چی؟
+ یەعنی كە دوو كەلیمەی لە من و تۆوە گوێ‌ لێ‌ بوو، بۆی نی یە بچێت لە شوێنان خۆی پێوە بابدات و بیتەسریحێنێ‌..مەفروزە حەدی خۆی بزانێ‌.
ـ نایزانێ‌ بەگم..تا ئێوارێ‌ قسەی بۆ بكەی نازانێ‌ ئێرە ئاڵیاوایە.
+ ئاڵیاوا نا، كوڕم. عەواڵان. ئاڵیاوا ئەولاترە و مەسەلێكی تری بۆ ئەبێ‌.
ـ مەسەلی تر چی یە؟ نەمبیستووە، ئادەی !
+ وەختی نی یە رۆڵە.. تۆ بڕۆ ئەو سەرشووتیە بانگ كە.
ـ فیرعەون نایهێنێ‌ ئوستاز..زۆر مەشغوڵە.
+ مەشغوڵی چی؟.
ـ دنیایەك پەیامنێری كۆكردۆتەوە، نوتقی هاتووە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure