بەپەلە

بۆچوون / بیروڕا :: 12/04/2016


+ بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی یەوە، دوو رۆژە كارەباكەتان بەردەوامە. ئیشەڵـڵا بە زوویی لێتان ئەبڕین.
                                                                                    - وەزارەتی عەلەتریك-

+ ئەو جنێوانەی كە برادەران لە فەیسبوكدا بە یەكتری ئەڵێن، تەنیا مشتێكە لە خەروارێك. تكایە سەر بكەن بە خودی خەروارەكەدا.
                                                  - نووسینگەی وانێك بۆ هەماهەنگكردنی قەڵەمپیسەكان-

+ هاووڵاتیان ئاگادار ئەكەین كە بەهاری ئەمساڵ بۆ چوالە و بۆ جمهوری (بەرشە) باش نی یە.
                                                                                - كەشناسیی هەرێم-

+ لیژنەی بینینی مەعاشی خانەنشینان پێكهێنرا.
                                                                       - قسەكەری وەزارەتی ئەوقاف-

+ تیمێكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی فیتق دەگاتە كوردستان بۆ چارەسەركردنی سیاسەتە قۆڕەكەی هەرێم.
                                                              - پەیوەندییەكانی وەزارەتی تەندروستی-

+ ئەو جووتە شاخە دەخەمە زیادكردنی ئاشكراوە كە لە پەشیمانیدا لێم روواون.
                                                                                    - كاوەی ئاسنگەر-

+ ئەگەر كۆریای باكور عال و سال دانەنیشێ‌،  وەزیری سامانە سروشتی یەكانی كوردیان بۆ ئەنێرین بیانخاتە سواڵ.
                                                                              - وەزیری بەرگریی ئەمریكا-

+ توێژینەوەیەكی پزیشكیی دەریخست دواكەوتنی گەڵامێوی خۆمان عیلاقەی نی یە بە مەسەلەی دەوڵەتی كوردییەوە.
                                                                      - سەنتەری لێكۆڵینەوە زانستی یەكان-

+ حەیف و خەسارێ‌ (وەیس)یش سوننی دەرچوو.
                                                                            - ئامادەبوویەكی دیبەیتی ساڵ-




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure