پێكهاته‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: 31/01/2017

+ سوراحییه‌ك نائومێدى، سێ كوپ ره‌نجى خه‌سار، دوو كه‌وچك په‌شیمانى.
ـ ئه‌مانه‌ چین؟.
+ پێكهاته‌كانى مرۆڤى كورد.
     ***** 
+ ته‌شتێك عه‌عصابى سارد، ته‌نه‌كه‌یه‌ك ناعه‌داله‌تى، دوو هۆقه‌ وه‌عدى درۆ.
ـ ئه‌مانه‌ چین؟.
+ تێكه‌ڵیان بكه‌ ئه‌بن به‌ حكومه‌تى هه‌رێم.
     ***** 
+ ده‌ هه‌زار و چوارسه‌د و بیست و سێ ئوتومبیل، پانزه‌ پۆلیسى عه‌صه‌بى، شه‌شصه‌د و حه‌فتا مۆده‌ى ریش و لاجانگ.
ـ ئه‌مانه‌ چین؟.
+ له‌ یه‌كیان بده‌ زانكۆى سلێمانى ده‌رئه‌چێ.
     ***** 
+ سێ ڕبه‌ خه‌به‌رى ناخۆش، 4 عه‌ده‌د ئینسانى ئێسك قورس، هه‌شت به‌رنامه‌ى دزراو.
ـ ئێ؟.
+ عیباره‌تن له‌ پێكهاته‌ى ته‌له‌فزیۆن.
     ***** 
+ سێ فه‌رده‌ موزایه‌ده‌ى سیاسى، شانزه‌ كیلۆ خۆبادان، ده‌ستێك مه‌علوماتى غه‌ڵه‌ت.
ـ چى یان لێ بكه‌م؟.
+ هیچیان لێ مه‌كه‌، گوێ یان لێ بگره‌، خوتبه‌ى براده‌ره‌كه‌یه‌.
     ***** 
+ هه‌شت ده‌رزه‌ن هه‌قایه‌تى مێش، چوار كیلۆ و نیو پشى پشى، شه‌ش توێكڵه‌مۆز.
ـ ئه‌مانه‌ چین؟.
+ پرۆژه‌كه‌یانه‌ ملى منى پێ بشكێنن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure