نیاز.. نیاز.. نیاز

بۆچوون / بیروڕا :: 22/01/2017

نیازت وایه‌ 
وه‌كو جاران دوات بكه‌وم
بۆ په‌تریپۆت
بمكه‌ى به‌ فارغۆنى دواى خۆت
نیازت وایه‌
دایمه‌ى خوا
دڵم ساف بێ وه‌ك گیرفانم
تیجاره‌تى نه‌وت بكه‌یت و 
من به‌ جیڤارات بزانم
     ***** 
نیازیان وایه‌
به‌ وه‌عدى كۆنى سه‌رخه‌رمان
ده‌ردمان لێ بكه‌ن به‌ ده‌رمان
نیازیان وایه‌
بمانده‌ن به‌ پاره‌ى قه‌ڵب
كڵاوێك بكه‌نه‌ سه‌رمان
به‌قه‌د درۆى هاوپه‌یمانیى 
گه‌وره‌ و ده‌ڵب
     ***** 
نیازمان وایه‌ له‌ نووكه‌وه‌
ده‌ست پێ بكه‌ین
به‌ باره‌ خورما و لۆكه‌وه‌
حوشتر ببه‌ین
نیازمان وایه‌
ئاگر ئیختراع كه‌ینه‌وه‌ و 
ئیتر ئینجا
به‌گ دابنێین
بۆ ئه‌وساى په‌نجا به‌په‌نجا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure