كورتە نامەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 12/01/2017

+ هەڤاڵی تێكۆشەر گومرگەكەی پارتی..
تێمگەیەنە بۆچی سەیتەرەكەی پەیەدە فەقەت (10) دۆلار گومرگانە ئەسێنێ‌، ئێوە حەفتا، سی و پێنج بۆ حوكمەت و سی و پێنج بۆ عیزب؟
                                                                                                   -لۆرییەك جگەرەی ژینگەدۆست-

+ خوشكی بەڕێز..
 ئەگەر ئەتەوێ‌ تەنسیق لە بەینی قسەكانی خۆت و باوكی مناڵەكانا هەبێ‌ موتابەعەی تەسریحی مەسئولەكانی یا نون كاف بكە زەرەر ناكەی.
                                                                                               -دۆستی خۆت/ سەنتەری خێزانی بەختەوەر-

+ جوچكە شیرینەكانم ئەم كاتەتان باش..
لەباتی منیش چاوی ئەو مەسئولەی ئاسایش ماچ بكەن كە بە قاچاخە رێیا بردنی بۆ كوردستانی باشوور. بەو دوعایانە بێ‌ كە خۆم و دەستەخوشكەكانم بۆی ئەكەین.
                                                                                               -ئیمزا/ مریشكێكی دەواجنەكەی مەریوان-

+ بەڕێز بەختیار بوختانچی..
تكایە تێبگە كە زۆربوونی نێرگەلەخانە و كافیتریا عیلاقەی بە ئێمەوە نی یە، سوئالەكە ئاڕاستەی وەزارەتی كار و مار بكە.
                                                                                               -وەزیری تەختیت-

+ بەڕێز حەوتەنامەی باس..
بەدزییەوە سڵاو.. چوار رەسمی تایبەتی برادەرانی مەكتەبی سیاسیم دەست كەوتووە لە عانی كۆنكەنا. چۆن بۆتانی بنێرم؟ تكایە وەڵامی خێرا.
                                                                                          -دڵسۆزی خۆتان و موكافەئەتان/ وریای وێنەگر-

+ گلێنەی دیدەم وەزیری هین..
منیش كارەكەرێكی ئێوەم هەیە خۆی شەش مانگە تەعیین بووە بەڵام حەز ئەكات جێگری مودیر عامیش بێت و كۆمپانیاشی هەبێ‌.. چی بكات باشە؟.
                                                                                                -ئیمزا/ سەلام سۆشیاڵ-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure