نەخێر مریشكەكە

بۆچوون / بیروڕا :: 29/12/2016

+ دوێنێ‌ نوكتەیەكی پڕمەعنایان بۆگێڕامەوە، بەگم.
ـ ئەوەی مریشك و كەڵەشێرەكە نەبێ‌!.
+ كامە قوربان؟ مریشك و كەڵەشێر هەزاران نوكتەیان لەسەر دروست كراوە.
ـ نوكتەكەی كە ئەڵێ‌ كەڵەشێرێك ئەكەوێتە دوای مریشكێكی خڕوخەپان، مریشكەكە نازانێ‌ چی بكات، لەدڵی خۆیدا ئەڵێ‌ ئەگەر هێواش ڕابكەم ئەترسم پێم بڵێن حەزی لێ‌ یە، ئەگەر سەریعیش ڕابكەم ئەترسم فرسەتەكەم لەكیش بچێ‌.
+ نەخێر نوكتەكەی من جیاوازە. ئەمەی جەنابت زۆر عەیب و سیاسی یە.
ـ قوڕم بۆ مەگرەوە هەتیو. بۆچی سیاسی یە؟.
+ بۆیە. ئەوە مەخسەدت لە موعارەزەیە. مریشكەكەت شوبهاندووە بە موعارەزە و كەڵەشێرەكەش پرۆژەكەی پارتی یە.
ـ بە قورعان تۆ ئائەمەنە ویژدانت نی یە.رۆڵە گیان كەڵەشێری چی و پرۆژەی چی؟!.
+چۆن پرۆژەی چی؟!. یەعنی پارتی پرۆژەی نی یە؟.
ـ نەخێر، كاك فازیل میرانی خۆی وتی پرۆژەمان نی یە.
+ یەعنی كە هاتووە بۆلای ئەم حیزبانە پرۆژە و مرۆژەی هیچ پێ‌ نەبووە؟.
ـ بۆ مرۆژە نازانم.. بەڵام پرۆژەی پێ‌ نەبووە.
+ ئەی كەواتە بۆچی مەوقیف وەرناگرێ‌؟
ـ كێ‌ مەوقیف وەربگرێ‌؟ موعارەزە؟.
+ نەخێر مریشكەكە.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure