سەركردایەتی سیاسی كورد

بۆچوون / بیروڕا :: 27/12/2016

پیشەی ئینسان بە نەوعێك لە قسە و حەرەكەتەكانیدا دەرئەكەوێت، كە زەلام ئەگەر حاشا مین حزوور گوێرەكەش بێت، هەر بەدوو جوملە ئەزانێ‌ كابراكە چ كارەیە. مەسەلەن هەر زۆر دوورنەڕۆین باسی سەركردایەتی سیاسی كورد:


ئەگەر كابرا وتی سەركردایەتی سیاسی كورد پردی باشی لەگەڵ میلـلەتدا دروست نەكردووە، لێت مەعلومە كاكم موهەندیسە و مەعاشەكەی پاشەكەوتە.


ئەگەر فەرمووی كوڕە بابە سەركردایەتی چی، كەڵەگایە..كەڵەگا، مانای وایە جەنابیان جەڵەبچین.


خۆ ئەگەر وتی سەركردایەتیەكەمان پەیوەندیی تەندروستی لەناو خۆیدا نی یە، ئەوە حەی عەلەل سەڵات كابرا موزەمیدە.


ئەگەر شوبهاندنی بە گورچیلەی گا و وتی قوش ناتوانێ‌ بیاننووسێنێ‌ بەیەكەوە، ئەوە جگەرچی یەكی قسەخۆشە.


ئەگەر وتی سەركردایەتی سیاسی كورد نەشازیش بكات قەیناكە لێی دێ‌، مەعنای وایە برادەرەكە مۆسیقارە و پەیوەندی باشیشی هەیە لەگەڵ خوشكە هەیفادا.


ئەگەر وتیشی سەركردایەتی سیاسی كورد عەینەن كارەباكەی چاڤی لاندە كەس نازانێت عایدی چ فیدەرێكە، مەعنای وایە كابرا موحاسیبی دائیرەی عەلەتریكە.


ئەگەر هیچی نەگوت و سەری لێ‌ هێنایتە پێشێ‌، مەعنای وایە ئاسایشە و تەسجیلی پێ‌ یە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure