چۆن بزانیت كەسێكی بەختەوەریت؟

بۆچوون / بیروڕا :: 22/12/2016

+ ئەگەر بە مناڵی لە عەمەلیاتی لەوزەتەین نەجاتت بوبێ‌.
+ جەریدە و موجەلە سێبەرەكان بوختانیان بۆ هەڵنەبەستبیت.
+ لە یەكەم محاوەلەدا گەیشتبیتە سوید.
+ بۆ بژێوی ژیان لە دەرگای هیچ مەسئولێكت نەدابێ‌.
+ بە زۆر نەبرابیتە مەسیرە و خۆپیشاندانەوە.
+ رێت نەكەوتبێتە صیانەی كارەبای ئەزمڕ.
+ رۆژی هەڵبژاردن توانیبێتت خۆت بدزیتەوە.
+ لە شەشی سانەویادەستەیەك مامۆستای تایبەتیان بۆ گرتبیت.
+ زانكۆكەتان لەوبەر ماڵی خۆتانەوە بێت.
+ شووتیەكت كڕیبێ‌ تامی شووتی بدات.
+ لە شەكراوخواردنەوەی كوڕی مەسئولدا كورسیت بەر كەوتبێ‌.
+ كە چویتە تەعزێ‌، ساحێب تەعزێكە بتبینێ‌.
+ سەر فەرعەكەتان نەكرابێ‌ بە نێرگەلەخانە و مەتعەم.
+ بە دەردی خوا بمریت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure