مه‌ڵێ عه‌جه‌ب

بۆچوون / بیروڕا :: 11/12/2016

ئه‌و هه‌میشه‌ سته‌م ئه‌كات
منیش بۆخۆم شیعر ئه‌ڵێم
ئاله‌م شه‌ڕه‌ دۆڕاوه‌دا
بۆ كوێ هه‌ڵبێم؟
     ***** 
گه‌ر من و تۆ به‌یه‌ك ناگه‌ین
مه‌ڵێ عه‌جه‌ب
تۆ مامۆستا، ژوان: بایكۆت، منیش مه‌كته‌ب
     ***** 
په‌نابه‌خوا
له‌م شه‌تره‌نجى سیاسه‌ته‌
ته‌ماشاكه‌ن
فیل دێ مه‌لیكى خۆى ده‌خوا
ده‌ستى به‌عزێ جوندیى ساده‌
له‌هى وه‌زیر زیاتر ده‌ڕوا
     ***** 
كاتێك باوكم شه‌هیدكرا
خێرا هاتن
له‌گه‌ڕه‌كى تازه‌ى شارێك
شه‌قامێكیان
به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ ناونا
بۆ هاتوچۆى
كه‌ژاوه‌كه‌ى 
ئوتومبێلى موسته‌شارێك.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure