سیمبولە هاوبەشەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 07/12/2016

سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
وەرگێڕان: لوقمان محەمەد رەشید


هەندێك ناو و ناونیشان لە جیهاندا هەن كە لە هەموو سەردەمێك و لای هەموو نووسەرێك دووبارە دەبنەوە. لەوانە بۆ نموونە (ئەسپی تەروادە) نموونەی پیلانگێڕیی نهێنییە. هەروەها (رۆمیۆ و جولێت) بووەتە سەرچاوە و چاوگێك بۆ نووسینی خۆشەویستی لەلای زۆربەی نووسەران و لە هەموو سەردەمەكاندا. شكسپیر-یش كۆگاكانی لێوەرگرتنە بۆ چیرۆكەكانی خۆشەویستیی مەحاڵ لە نێوان ئۆتێلـلۆ-ی ئەسمەر و دیمۆنە-ی سپی پێستدا. هەر لەوەوە (هاملێت) ململانێی خود و ئارەزووی دەسەڵاتە. هەروەها یۆلیۆس قەیسەر و بروتوس-یش لە ناپاكیی هاوڕێیەتیدا.
شكسپیر لە سەرچاوەكانی خواستن و وەرگرتنی شاعیری ئیسپانی سرڤانتس لە (دۆن كیشۆت)ە دەگمەن و دانسقەكەوە دێت، ئەو سوارچاكە خەوبینەی كە دەیویست بە خۆی و خزمەتكارەكەی و گوێدرێژەكەیانەوە ئاشەهەواییەكان ئاقڵ و گوێڕایەڵ بكەن. هەر لەو چاوگ و سەرچاوە رۆشنبیرییانە (حیكایەتەكان)ی شاعیری فرەنسی لاڤۆنتین هەیە كە لە ژێر كاریگەریی (كەلیلە و دمنە) ی عەبدوڵـڵا بن ئەلموقفەع-دا نووسیویەتی و دەیشڵێن ئەویش لە ئەفسانەكانی هندەوە گواستویەتیەوە. 
سەندیباد-ی دەریایی بە هەموو ئەدەبی جیهاندا گەڕاوە بەبێ‌ جیاوازی و بەبێ‌ مۆڵەتوەرگرتن. جۆرج ئۆروێل بەرهەمە ناوازەكەی (كێڵگەی ئاژەڵان) دەنووسێت و ئەویش بەهەمان رێگەی (كەلیلە و دمنە) سروش وەردەگرێت لە خۆدزینەوەی ئاشكراكردنی ناسنامەی ئادەمیزاد. یەكێكی دیكە لەوانەی كە لە ئەدەبی جیهانیدا بووەتە سەرچاوە، ناونیشانی (باشترین كۆمارەكە) ی فارابی-یە كە وەك نموونە دەهێنرێتەوە بۆ مەحاڵبوونی دەوڵەتی داپەروەر و كۆمەڵگەیەكی باشترین. خۆ ئەگەر بڵێیت (راسپۆتین) ئیتر بە هەر زمانێك بێت، دەزانرێت كە مەبەستت شەڕخوازی كۆشكەكانە لە مێژووی جیهاندا.
 دەڵێیت (داحس و الغبراء)، خەڵك دەزانێت باس لە جەنگێكی بێ‌ كۆتایی دەكەیت و كە دەیشڵێیت (سیف الدولە) هەموو كەس دەزانێت مەبەستت لە ئەلموتەنەبی-یە. هەروەها (اڵاطلال) مەبەستت (برقە ‌ثهمد) یە. ئەم پێداچوون و پێكەوەبەستراوانە بە تێپەڕبوونی كات بوونەتە زمانێكی یەكگرتوو لە ئەدەبی جیهاندا. تۆ نایەیت چیرۆكی رۆمیۆ و جولێت یان حیكایەتی بروتوس و تانەی قەیسەر  یاخود دۆن كیشۆت بگێڕیتەوە. ئەمانە گوزارشت و ناوگەلێكن كە بوونەتە هاوشێوەیەكی زمانی سیمبولی لە ئەدەبی هاوبەشی مرۆڤایەتیدا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure