پاشقول و ماستاو

بۆچوون / بیروڕا :: 10/04/2016

+ ئەى فەحسێکى گوێچکەت نەکەم؟
- ها ؟
+ ئەڵێم فەحسى گوێچکەت نەکەم؟
- فەحسى چى !؟
+ فەحسى گوێچکەت بکەم... گوێچکەت زۆر وێرانە.
- نا بەقوربانت بم دکتۆر گیان ئەم گوێگرانى یە نیعمەتە.
+ چى یە؟
- ها ؟!
+ ئەڵێم بۆچى پێتخۆشە گوێت گرانە؟
- چونکە گوێم لە بەعزە تەسریح و دیبەیت و موقابەلەیەک نابێ. سەرم رەحەتە.
+ ئەشهەدو راست ئەکەى. خۆزگە ئەو خوا گیانە یان هەموومانى بە (کەڕى) خەڵق بکردایە یان ئەو بەعزە مەسئولانەى لاڵ بکردایە.
- ئەفەرموى چى ؟
+ هیچ بەساقە.. ئەڵێم بەعام وەزعت چۆنە؟
- تێ ناگەم.
+ باشتر. بەڕاست لاى تۆ گەورەترین بەهرە چى یە؟
- گەورەترین بەهرە لاى منیش و هەر کوردێکى بەشەرەفیش هەر ماستاوە.
+ ماستاو !
- بەڵێ ماستاو گەورەترین بەهرە و ئامانجە.
+ ئەى بۆچى بەعزێ برادەر حەزیان لە پاشقولە و ئەڵێن پاشقول موهیمترە ؟
- نا نا.. پاشقول موهیمتر نی یە لە ماستاو چونکێکم کە تۆ پاشقول لە یەکێک ئەگری، لەبەر خاترى چى یە ؟
+ نازانم. لە رقایە؟
- نەخێر. بۆ ئەوەیە وەکو ماستاو پێشکەشى کەسێکى ترى بکەیت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure