ئایا دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت بەڵێنەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات

بۆچوون / بیروڕا :: 05/12/2016

نووسینی: ئارۆن دیڤد میلەر و ریچەرد سۆکۆسکی
 سەرچاوە: ڕیاڵ کلیرویۆڵد
وەرگێڕان: د. شێركۆ عەبدوڵـڵا

بەشی یەكەم:
سەبارەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ زۆر وردەکاریی ڕانەگەیاندووە سەبارەت بە مەسەلە بایەخدارەکانی ئەو ناوچەیە لە حوکمەتەکەیدا. بەڵام بە دڵنیایەوە ژمارەیەک بەڵێنی وەرچەرخێنی ڕاگەیاند لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا کە بە پێداگریەوە گوتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێیان دەکەم.
بەڵام ئایا دەتوانێت؟ لە خوارەوە چوار بەڵێنی گەوەری سەرۆکی داهاتوو باس دەکەین کە وەکو پاڵێوراو بەڵێنی بەئەنجامگەیاندنی دان، بەڵام لەوەناچێت كە چووە کۆشکی سپیەوە جێبەجێیان بکات، چ لەبەرئەوەی ناتوانێت یاخود لەبەرئەوەی نایەوێت ئەنجامیان بدات.
بە تەواوی داعش لە ناو دەبەم
ئەمە لەوەناچێت جێبەجێی بکرێت. لە قامووسی سەربازیدا لەناوبردنی دوژمن بریتیە لەوەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی توانای بەرەنگاربوونەوەی نەهێڵێت.
ئەمە لە ململانێ تەقلیدێکاندا ئامانجێکی واقیعە، بەڵام نەک لە ململانێیەکدا کە دوژمنەکەت لایەنێکی وەکو دەوڵەتی ئیسلامی بێت. ویلایەتەیەگرتووەکان دەتوانێت پشتیوانییەکانی داعش کەم بکاتەوە و کارێک بکات کردەوە سەربازییەکانی زۆر بکەون لەسەری. هەروەها دەتوانێت دەستەڵاتی بەسەر ناوچەی ئێستایدا نەهێڵێت و ڕووبەڕووی هێرشە تیرۆریستییەکانی ببێتەوە. بەڵام ناتوانێت هێزی بەرەنگاربوونەوە و خۆڕاگرتنی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوببەین و ناشتوانین ئایدیۆلۆژیەکەی بگۆڕین. تەنانەت ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدیۆلۆژیەکەی و توانای داعش بۆ چەکدارکردنی خەڵک پێویستی بە ململاێیەکی دوور و درێژ هەیە کە ڕەنگە کۆتایی نەیەت. لە مەسەلەی داعشدا سەرۆک ترەمپ ڕووبەڕووی دوژمنێک دەبێتەوە کە ئەوپەڕی مروونەت و توانای خۆگونجاندنی هەیە.
نەهێشتنی ئەو نەرمیە پێویستی بە کۆمەڵە بڕیار و ڕەفتارێک هەیە کە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەریانخست ئارەزووی ئەنجامدانیان نییە. ئەگەر حکومەتی عێراق کە شیعە تیایدا باڵادەستە و هەوڵی جدی دەدات  بۆ ئەوەی دادپەروەرانە ڕەفتار لەگەڵ دانیشتوانە سوننەکەی بکات و بەشداریان بکات لە حوکمدا و ئەگەر میلیشیا شیعەکان کە ئێران پشتیوانییان دەکات بەردەوام بن لە فراوانبوون لەسەر حسابی سوننە و بە دوای تۆڵەدا بگەڕێت، ئەوا حكومەتەكەی ترەمپ لە عێراقدا رووبەڕووی خولێكی تری شەڕی داعش دەبێتەوە.  
لە ڕاستیدا عێراقیش و سوریایش دوو ئامێزی گەورەن بۆ لەخۆگرتن و پەروەردەکردنی داعش. ویلایەتەیەگرتووەکان ناتوانێت داعش پشتیوانەکانیان لە ناوچەکەدا ڕابماڵێت ئەگەر ئەم دوو حکومەتە شکستخواردوە پڕ لە ململانێیە و ئەم دوو وڵاتە پڕ لە قەیرانە نەتوانن پێکەوە هەڵبکەن. ڕاگەیاندنەکانی ئەم دواییەی ترەمپ سەبارەت بە دروستکردنەوەی نەتەوە بەو مانایەیە کە ئەم ئامانجە نایەتەدی ئەگەر ئەمریکا هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی نەبێت، ئامادەبن بەشی زۆری بەرپرسیارێتیەکەی بگرنەئەستۆ بۆ چاککردنەوەی ئەو دەوڵەتە تێکشکاوانە کە ملیارەها دۆلار و خوێنێکی زۆریان پێویستە. جگە لەوەیش تەنانەت ئەگەر داعش هێندەیش بەهێز نەبێت کۆنترۆڵی ناوچەکان نەکات، هیچ بەلایەوە گرنگ نییە، چونکە وەکو بینیمان هەردەتوانێت کردەوەکانی درێژە پێبدات و بیانگەیەنێتە شوێنە هەرە دوورەکانی جیهانیش.
ئەگەر حکومەتی تازەی ویلایەتە یەگرتووەکان، گریمان درێژە بە هەوڵەکانی سەرۆک ئۆباما بدات لە موسڵ و ڕەققەدا، دەتوانێت نەهێڵێت داعش هیچ ناوچەیەکی بە دەستەوە بمێنێت وەکو حوکمڕان، و ببێتە ڕێگر لەبەردەمیاندا وەکو قاعیدە و ڕێکخراوی فەتحولشام، دیارە بەشار ئەسەد و ڕوسیا ناتوانن ئەرکەکە بە ئەنجامبگەیەنن کە ئەمەیش مانای وایە ئامانجەکەی ترەمپ سەبارەت بە ڕێکكەوتن لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتیندا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریادا شکستێکی خەیاڵییە، بەتایبەتی ئەگەر بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە و نیازی وابێت هەموو ناوچەکانی ژێر دەستی داعش وەربگرێتەوە.
  سەرۆك ترەمپ پێویستە وریا بێت لە كردەوەكانی و ئەگەر وەكو خۆی وتی بیەوێت دۆزەخ بەسەر دەوڵەتانی ئیسلامیدا بڕوخێنێت، مانای وایە تەنیا رێگە خۆشدەكات بۆ هێزە وێرانكەرە جیهادییەكانی وەكو قاعیدە و فەتحولشام و گروپەكانی دیكە.
ئامانجی ژمارە یەكم: هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنە كارەساتبارەكەیە لەگەڵ ئێراندا بەو خێراییە نا. ترەمپ لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەیدا چەندین لێدوانی دژبەیەكی دا سەبارەت بەو رێككەوتننامەیە. وتی رەنگە گفتوگۆی دیكەی لەسەر بكاتەوە، جارێكی دیكەیش وتی دەیدڕێنێت. ئایا سەرۆكی داهاتوو كاتێكی گونجاوی پێویستە بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنە باش و خراپەكانی ئەو كردەوانە؟. بەدڵنیاییەوە بەڵێ‌ و هەر وایش دەكات. بەدڵنیاییەوە هەر كارێكی تاكلایەنە ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە بەتایبەت لەلایەن روسیا و چین و هاوپەیمانە ئەوروپییەكانەوە، هەروەها دەبێتە چرایەكی سەوز كە ئێران ئەو ملیار دۆلارانە بخاتە گیرفانیەوە كە لە ئەنجامی هەڵگرتنی سزاكانی سەریەوە دەستیكەوتبوو، هەروەها لە هەمانكاتدا دەست دەكاتەوە بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی بەرەو بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.
جگە لەوەیش هەرەسهێنانی رێككەوتننامەكە، زەبرێكی كاریگەر دەبێت بۆ سەر (حەسەن رۆحانی) سەرۆكی ئێران و هاوپەیمانەكانی، ئەمەیش لە بەرژەوەندییی توندڕەوەكان دەبێت لە هەڵبژاردنی مانگی مایسی داهاتوودا و گوڕوتین دەبەخشێتەوە بەو كاربەدەستانەی ئێران كە سیاسەتێكی توند لە ناوچەكەدا پەیڕەو دەكەن, ئۆباڵی ئەمەیش دەكەوێتە سەر واشنتۆن، ئێران قازانجێكی جەماوەری و دەستكەوتێكی سیاسی گەورە دەكات بێ‌ ئەوەی ئەمریكا هیچ دەستكەوتێكی خێرای دەستبكەوێت و لە هەمانكاتیشدا دەرفەتی بازاڕی بازرگانی لە ئێران لەكیس دەچێت.
بە پێوەرەكانی خودی ترەمپ، ئەم دەرەنجامە هیچ قازانجێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی تێدا نییە.
دیارە رێگەیەكی دیكە هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم رێگەیەدا، چ سەرۆكی ئاییندە بیەوێت رێككەوتنەكە بكوژێت یاخود بیەوێ‌ گوشار بخاتە سەر ئێران كە هەندێك لە بڕگەكانی توندتر ببنەوە یاخود بیەوێت بیخاتە گێژاوێكی واوە كە بە زیانی ئێران تەواو ببێت. رێگە ژیرەكە ئەوەیە كە چاوبخشێنرێتەوە بە رێككەوتننامەكەدا و رێگە بە كۆنگرێس بدات ئابڵۆقەكانی سەر ئێران پەیوەست بكات بە مەسەلەكانی تیرۆر و تاقیكردنەوەی مووشەكی (بالیستی) كە لەو رێككەوتننامەیەدا باس نەكراوە.

ماویەتی.....

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure