ژنە جووتیارەكە خۆی لەخۆی داوە

بۆچوون / بیروڕا :: 05/12/2016

- بە یارمەتی خۆت. ئەچم ئەخەوم
+ كوڕە دانیشە .. بۆچی ئەخەوی؟
- هیچ وەڵڵا .. وتیان خەوێكی خۆش دابەزیووە بزانم نایبینم
+ ئەكشنە؟
- نا.. عەصابەیە.. هەتیو من باسی خەو ئەكەم، باسی فیلم ناكەم
+ فەرقیان نییە عەزیزم.. تووشەرەفت ئەم فیلمەی كە ئێستا پێمان ئەگێڕن لە خەو ناچێ‌؟!
- بەرێ‌ وەڵڵا.. ئەرێ‌ بیل موناسەبە قەزییەی ئەو شەهیدە قوڕبەسەرەی ئامێدی چی بەسەرهات؟
+ ژنە جوتیارەكە ئەفەرمووی 
- ژنە جوتیاری چی بابە.. كامێرامانەكە ئەڵێم.. وێنەگرەكە
+ ئەوە عەرزی بە خزمەتت بكەم هەر موتابەعەی نەكەی باشترە، چونكە یەكەمجار وتیان تیرۆركراوە
- ئێ‌ وابوو.. وتیان تیرۆرە
+ دوایی وتیان تیرۆر نییە. ئەوە چووەتە دێكەی خۆیان ‌و لەوێ‌ گوللەی وێڵێ‌ راوچی بەركەوتووە
- گوللەی وێڵی راوچی؟!
+ ئا.. پاش چەند سەعاتێك براكەیان هێنایە سەر تەلەفزیۆن وتی خۆی گوللەی لەدەستدەرچووە
- كەواتە حەل بوو
+ نە بابە حەلی چی.. دوێنێ‌ ئێوارە پۆلیسی دهۆك تەسریحی فەرموو وتی گوللەی پێوە نییە شتەكە قەزاوقەدەر بووە و خوا لە گوناحی خۆش بێ‌
- چۆن گوللەی پێوە نەبووە برا. ئەوە چ قسەیەكە؟!
+ قابیلە تۆ لە پۆلیسی باشتر لێ‌ بزانی. ئەڵێ‌ فیشەكی پێوە نەبووە و تەواو 
- یەعنی ئیتر ئیشەڵڵا ئەمە ئەخیر لێدوانە
+ شەرت نییە سبەینێ‌ لەوانەیە قایمقامیش تەسریح بدات
- كام قایمقام؟
+ قایمقامەكەی تەمسیلی جەنابی موفەتیش.. بڵێ‌ گەورەم وەڵڵاهی ژنە جووتیارەكە خۆی لە خۆی داوە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە