هه‌ڕى له‌ بڕى

بۆچوون / بیروڕا :: 01/12/2016


میلـله‌ت ده‌ستكورت و تۆ ئامانجى به‌رز
ئه‌وان مووچه‌خۆر، تۆ ده‌فته‌رى قه‌رز
تاوڵه‌ى سیاسه‌ت هه‌ر له‌خۆت جوانه‌
ئێمه‌ یه‌ك ئۆین، تۆ سێ دانه‌ مه‌رز
     ***** 
شێخى ته‌ریقه‌ت وتى به‌ ده‌روێش
یه‌ك و دووش بێنم یه‌عنى شه‌ش و بێش
دنیا وا بووه‌ و ئه‌بێ هه‌ر وا بێ
من قه‌ل ئه‌خۆم و تۆ پاقله‌ى پڕ مێش
     ***** 
هه‌ڕى له‌ بڕى جیاناكاته‌وه‌
دنیا ئاو بیبا لاناكاته‌وه‌
وه‌ك ته‌له‌فونى مه‌سئوله‌كانه‌
مه‌شغوڵیش نه‌بێ جواب ناداته‌وه‌
     ***** 
خۆزگه‌م به‌وانه‌ى بڕوات پێ ئه‌كه‌ن
هه‌ر ده‌م كه‌یته‌وه‌ چه‌پڵه‌ لێ ئه‌ده‌ن
چى بكه‌م خوا نامكات به‌و خۆشباوه‌ڕه‌ى
بشڕۆن بۆ مه‌درید ئه‌ڵێ له‌ جه‌بهه‌ن

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure