سەیرە بەڕاستی

بۆچوون / بیروڕا :: 29/11/2016


+ بەڕێزتان پێشنیارتان چییە بۆ بارودۆخی هەرێم؟
- مەعلومە گیان. ئەبێ‌ ئەم كێشانە لەڕەگ ‌و ریشەوە هەڵكێشین.
+ رێك مەبەستت كام كێشانەیە؟
- مەبەستم ئەو كێشانەیە كە لە ئەنجامی كێشمەكێشی لایەنە كێشەدارەكان دروست بوون.
+ تۆزێ‌ روونتر، با بینەران تێیبگەن.
- ئح.. بەسەرچاو.. كاكی خۆم.. ئێمە سەرۆكی كێشەكان.. عەفوو.. سەرچاوەی كێشەكان لەوێوەیە كە كێشەكانی رابردوو هەر بەچارەسەر نەكراوی مانەوە و كۆمەڵێك كێشەی ئاڵۆزیان لێ كەوتەوە. چونكە كێشە كێشەی لێ ئەبێتەوە. وازیحە؟.
+ نە بەخوا.
- ئێستا ئێمە لەگەڵ یەكترییا كێشەمان نییە؟.
+ با.
- یەكێك لەوانە چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەی ناوچە كێشەلەسەرەكان نییە، كە كێشەی هەنووكەییانی دروستكردووە.. تێگەیشتی؟.
+ نەوەڵڵا .. با بچینە سەر مەوزوعێكی تر.
- كێشە نییە فەرموو.
+ خەڵك ئەپرسێ‌ ئەڵێ‌ ئەردۆغان بۆچی ئەو هەموو شتەی لێی قبوڵ ئەكرێ‌.. لەبەرئەوەیە كە توركیا پێگەیەكی ستراتیجی موهیمی هەیە؟.
- نەخێر.. توركیا پێگەكەی نە موهیمە و نە تەڕەماش.. ئەردۆغان بۆیە ئەو هەموو لاساری‌ و قورمساغییەی لێ قبوڵ ئەكرێ‌, چونكە هینی كەمتیاری پێیە.
+ عەیبە مامۆستا.. ئەو قسەیە جوان نییە.
- ئەزانم جوان نییە بەڵام واقیعە، كاكی خۆم.. تەجروبەی میللەتانە. ئەوەی كەمتیار زۆر موهیمە.
+ ئێمە باسی تەحلیلی سیاسی ئەكەین قوربان.
- منیش باسی عیلمت بۆ ئەكەم ، برادەرێكی خۆم دەعبایەكی كەمتیاری پەیداكردووە، ئەزانی چی لێ ئەكات؟.
+ نەوەڵڵا.
- ئەیدا بەكرێ‌ حەفتەی بە سێصەد دۆلار
+ حەفتەی سێصەد دۆلار!؟؟.
- بەڵێ‌ .. داوای حەفتەی سێصەد دۆلاری لێ ئەكات.
+ خەڵكەكەش بە قسەی ئەكەن؟.
- هەر بەرناكەوێ‌.
+ سەیرە بەڕاستی.. چۆن بە قسەی ئەكەن.. قابیلە خۆ هینی كەمتیاری پێ‌ نییە!!!


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure