گوناحی من

بۆچوون / بیروڕا :: 26/11/2016

گوناحی من
+ گوناحی من، ئەی شەمس، تەنیا ئەوەیە كە لەتۆ تێر نابم.
مەولانای رۆمی
+ گوناحی من، ئەی حكومەت،تەنیا ئەوەیە كە باوەڕت پێ‌ ناكەم.
مەولانای ناڕازی
+ گوناحی من، ئەی میلـلەت، تەنیا ئەوەیە كە زوو زوو كڵاو ئەچێتە سەرم.
مەولانای ئۆپۆزیسیۆن
+ گوناحی من، ئەی دكتۆر، تەنیا ئەوەیە كە پارەی عیادەم نی یە.
 مەولانای نەخۆش
+ گوناحی من، ئەی مەسئول تەنیا ئەوەیە كە بڕوام بە تەكەتول نی یە.
   مەولانای پارتیزان
+ گوناحی من، ئەی رەجەب، تەنیا ئەوەیە كە كوردم.
مەولانای باكوور
+ گوناحی من، ئەی ئاشتی هەورامی، تەنیا ئەوەیە كە سیاسەتەكەت تێ‌ ناگەم.
مەولانای بیركاری
+ گوناحی من، ئەی خەڵكینە، تەنیا ئەوەیە كە لە پارە تێرنابم.
هەڤاڵ مەولانا
+ گوناحی من، ئەی جەماعەت، تەنیا ئەوەیەعیبرەت لە رابردوو وەرناگرم.
 مەولانای یەكێتی
+ گوناحی من، ئەی حسك، تەنیا ئەوەیە كە نازانم كوێت سۆشیالیستە.
مەولانای زەحمەتكێش


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure