ئه‌گه‌ر حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ بێ

بۆچوون / بیروڕا :: 22/11/2016

چه‌ند بێ هۆشى
تۆ به‌ هیواى
حه‌فتا و دوو حۆرى چاوبه‌ڵه‌ك
له‌ خۆت حه‌رام ئه‌كه‌ى خۆشى
چه‌ند بێ هۆشم
من به‌ وه‌عدى
ده‌وڵه‌تێكى كه‌س نه‌بینیوى موسته‌حیل
نه‌وته‌كه‌م تاڵان ئه‌فرۆشم.
     ***** 
عه‌جایه‌به‌ ئه‌م دنیایه‌
حیزبایه‌تییش
هه‌ر عه‌ینه‌ن وه‌رزى ساڵ وایه‌
خه‌زان ئه‌چێته‌ جێ ى به‌هار
حازرخۆرى به‌رسێبه‌ریش
جێگه‌ى شاسوار.
     ***** 
به‌عزه‌ حیزبێك
له‌ حوكما بێت
به‌هێز ئه‌بێ و سه‌رئه‌كه‌وێ
حیزبه‌كه‌ى من له‌ حوكمه‌تا
هه‌ر له‌پوورى
ئینسانى سه‌رسه‌رى ئه‌چێ
به‌س جنێوى به‌رئه‌كه‌وێ.
     ***** 
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ بێ
میلـله‌ت بێزار
كارمه‌ند هه‌ژار
ته‌رازوو لار
ته‌حه‌مول زۆر ئه‌سته‌م ئه‌بێ
به‌ڵام ره‌خنه‌ گه‌رم و گوڕ و
ته‌نزیش زۆر پڕ به‌رهه‌م ئه‌بێ.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure