تاس و حه‌مام

بۆچوون / بیروڕا :: 20/11/2016


هه‌ست نه‌ماوه‌ له‌ جه‌سته‌ما
ئه‌قڵ نى یه‌ له‌ كه‌لـله‌ما
حكومه‌تى وا بێ مشور
نى یه‌ به‌خوا له‌ عاله‌ما
     ***** 
وه‌كو پارچه‌ ته‌خته‌یه‌ك واین
به‌ده‌م هێزى شه‌پۆله‌وه‌
حاڵمان ئه‌ڵێ ى حاڵى سه‌گه‌
به‌ده‌ست شه‌ش حه‌وت مه‌سئوله‌وه‌
    ***** 
بمخه‌ڵه‌تێنه‌ وه‌ك حكومه‌ت
ئه‌ى نه‌شمیلانه‌ى چاوهه‌ڵۆ
جارێك به‌ ئه‌فسانه‌كه‌ى شاخ
جارێكیش به‌ وه‌عدى درۆ
     ***** 
سیاسه‌تبازانى ئێمه‌
به‌و پیرى یه‌ مناڵن
رۆژى سه‌د جار ئه‌سوتێن و
هێشتا كاڵن
     ***** 
بێ سنوورم وه‌ك هه‌ژارى و
بێ ماڵ و لانه‌م وه‌كو با
ئه‌و خاوه‌نى كۆمپانیایه‌ و 
من عه‌شته‌با
     ***** 
من ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌م بۆچى یه‌
رووت و ره‌جاڵ و برسى بێ
ئازادى كه‌ڵكى چى هه‌یه‌
كه‌ عه‌ینه‌ن تاس و حه‌مام بێ و
كورسى هه‌ر هه‌مان كورسى بێ.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە