بار ئه‌كات

بۆچوون / بیروڕا :: 16/11/2016

+یه‌كه‌میان ناوى چى بوو؟
-مینا سه‌نگه‌ر عه‌بدولقادر.
+مینا سه‌نگه‌ر عه‌بدولقادر.... دووهه‌م؟
-دووهه‌م، قوربان... یه‌ك ده‌ققه‌.. زه‌ندان تێكۆشه‌ر عه‌بدوڵـڵا.
+سێ یه‌م؟
-سێ یه‌م.. سێ یه‌م...لاس شۆڕش حه‌مه‌ساڵح.
+تۆ مولاحه‌زه‌ى شتێكت كردووه‌ كه‌لـله‌پووت؟
-ئه‌ى چۆن قوربان.. هیچ نه‌بێ له‌تێ نانم له‌گه‌ڵ جه‌نابتا خواردووه‌...
+ئاده‌ى بزانم مولاحه‌زه‌ى چیت كردووه‌؟
-نه‌وه‌ى ئه‌م عه‌سره‌ فڕیان به‌ نیشتیمانپه‌روه‌رى و كوردایه‌تى یه‌وه‌ نى یه‌، به‌ عه‌كسى باوكیانه‌وه‌... باوكه‌كان هه‌موو ناویان سه‌نگه‌ر و خه‌بات و ئه‌م شتانه‌یه‌ كه‌چى خۆیان ئه‌وه‌نده‌ نمه‌ك به‌ حه‌......
+وس هه‌تیو ته‌واوى نه‌كه‌ى.. ئه‌وه‌ڵه‌ن ده‌ستى ئه‌ژداد و ئابائیان خۆش بێ كه‌ ناوه‌كانیان ناوى گوڵ و عیشق و ئه‌و شتانه‌یه‌. سانییه‌ن قوڕبه‌سه‌رانه‌ خۆ خۆیان ناوه‌كانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌. ئه‌وان بڵێن چى؟!
-له‌وه‌یاندا راست ئه‌كه‌ى من ئه‌قڵم پێ نه‌شكا.. باوك و دایكیان بۆیان هه‌ڵبژاردوون.
+به‌ڵێ باوك و دایكیان بۆیان هه‌ڵبژاردوون و چاكیشیان كردووه‌. ئه‌زانى بۆ؟
-ئه‌ى چۆن. چونكێكم ده‌ركه‌وت تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تى و زیندانى و ئه‌مانه‌ هه‌موویان... +هه‌موویان فشه‌ن.
-كوڕه‌ هێواش بۆ خاترى خوا...
+یه‌عنى ناهه‌قمه‌ كوڕم.. خه‌ڵك بۆ ئه‌مه‌ شۆڕشى كرد ئاوا رسوا بكرێ؟
-بیكه‌ به‌خاترى خوا و پێغه‌ممه‌ر هێواش..كابرا گوێ ى لێ بێ تۆش ده‌رئه‌كات.
+كابرا كێ یه‌ قه‌له‌مون؟
-مه‌سئوله‌كه‌ى هین.. گوێت لێ نه‌بوو وتى هه‌رچى محاوله‌ى مه‌عاش بكات و ئه‌مانه‌ هه‌قه‌ لێره‌ بار بكات و بڕوات.
+بۆكوێ باركه‌ین هه‌تیو؟
-ئه‌وه‌ موشكیله‌ى خۆته‌...یاڵـڵاى ئه‌كرد ئه‌چووى بۆ په‌تریپۆت.
+ده‌ كه‌واته‌ خێراكه‌، بڕۆ جانتاكه‌م بۆ بێنه‌.
-جانتاى چى گه‌وره‌م... كردت به‌ڕاست؟!.. بار ئه‌كه‌ى؟
+بارى چى كوڕم... ئه‌چم بۆ حه‌مام.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure