شیعری هاوشقارتە

بۆچوون / بیروڕا :: 10/11/2016

ناڵەی عیشقم
بایكۆتی مامۆستایانە
كەچی هەستت 
بێ‌ بەزەیی
گوێ‌ ناداتە
مووچە و عیلم و قوتابخانە
هەر خەریكی لێدوانە
عەینەن كاك سەفین دزەیی
     ***** 
دڵت خەیاتێكی سەقەت
عیشقی منیش
قوماشی عەمارەپۆیە
نیگای چاوت 
پەنارتی ی كریستانۆیە
شووشەی دڵیش
گۆڵچی یەكی دەرەجە سێ‌ ی
رەنجەڕۆیە
     ***** 
ئەڤینی من
 پۆلیسێكە
لە زاڵگەكەی ئەودیو دەربەند
عیشقەكەی تۆش
تەنكەرێ‌ نەوتی سەریعە
هەر پێم ناڵێ‌
كەرت بە چەند
     ***** 
دنیا ئەگەر رەمەزان بێ‌
تۆ شەربەتی
ئازیزەكەم.. ئەگەر رۆژ بیت
تۆ رۆژێكی زۆر تایبەتی
عارفەی حەمامچی و دەلاكی
نازناو بی، ئاغا و جەنابی
سەعات دوانزەی
مەتعەمەكەی كاك زۆرابی

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure