نازانم.....

بۆچوون / بیروڕا :: 06/11/2016

مناڵ: بابە.. ئەوە ئامێرەكانی سەدی بێخمە كێ‌ حەپەلوشی كردن؟
باوك: نازانم رۆڵە... ئەوكاتە ئێمە خەریكی چەپڵەلێدان بووین.
     ***** 
تەلەبە: ئوستاز گیان حكومەتی دووكابینەیی باشترە یان حكومەتی تاك كابینەیی؟
مامۆستا: نازانم كوڕم. ئەڵێن یەك لەیەك قوڕمساغترن.
     ***** 
بەچكەپشیلە: دایە من كوڕی كێم؟
دایكەپشیلە: نازانم رۆڵە.. ئەو عانە من سەرم لە تەنەكەی خۆڵەكا بوو.
     ***** 
ئەحمەد: ئەرێ‌ ئەو عەقدی نەوتە چۆن تێپەڕی؟
مەحمود: نازانم ئەحە گیان. ئەو كاتە لەگەڵ گۆڕاندا خەریكی حانەحەپەشێ‌ بووین.
     ***** 
ئیعلامی: بە رەئی تۆ دیموكراسیی باشە یان مەركەزیەت؟
هاووڵاتی: نازانم قوربان.. حكومەتەكەی ئێمە هیچكامیان نی یە.
     ***** 
كوڕ: بابە گیان ئەم راپەڕینە كێ‌ كردی؟
بابە: نازانم هەتیو. ئەوعانە ئێمە موستەشار بووین.
     ***** 
ئازاد: ئەم دێ‌ یە چوار ماڵە، مەكتەبەی عامەیان بۆچی تیاكردووەتەوە؟
نەوزاد: نازانم بەقوربان..خۆ من پورزای مقاویلەكە نیم.
     ***** 
ئەم: كوردستان چەند ملیۆن بێكاری تیایە؟
ئەو: نازانم. بەڵام بەس فەیسبووك دوو ملیۆن و نیوی لەسەرە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە