خه‌به‌ری‌ خۆش.. خه‌به‌ری‌ ناخۆش

بۆچوون / بیروڕا :: 01/11/2016



+ خه‌به‌ری‌ خۆش: دوێنێ‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ مه‌ده‌نی‌ دابه‌شكرا
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: مووچه‌كه‌ هی‌ مانگی‌ پێنجه‌

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: رووداو هه‌واڵی‌ دووبه‌ره‌كییه‌كی‌ تری‌ ناو ریزه‌كانی‌ دوژمنی‌ بڵاوكرده‌وه‌
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: دوژمنه‌كه‌ یه‌كێتییه‌

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: موجه‌له‌یه‌كی‌ تر له‌موجه‌له‌كانی‌ سێبه‌ر داخرا
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: شه‌ش په‌یجی‌ به‌ر هه‌تاو كرانه‌وه‌

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: له‌حیزبێكی‌ سۆشیال دیموكراتدا ئه‌تكه‌ن به‌مه‌سئول
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: مه‌سئولی‌ كاروباری‌ عه‌شایه‌ر

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: له‌وتاره‌كه‌یدا داوا ده‌كات ده‌موچاوی‌ گه‌نج‌و تازه‌ بهێنرێنه‌ پێشه‌وه‌
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: خۆی‌ سی‌ چل ساڵه‌ به‌و كورسییه‌وه‌ له‌حیم بووه‌

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: تا ئێستا مه‌كته‌ب داخراوه‌
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: ده‌می‌ موعاره‌زه‌ش

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: ئیعتیرافی‌ تلیاكفرۆشه‌كه‌یان له‌فایلێكدا هێناوه‌ته‌ به‌رده‌مت
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: ئیعترافه‌كه‌ ناوی‌ تۆشی‌ تێدایه‌

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: دكتۆر ئه‌ڵێ‌ شوكور هیچی‌ تیا نییه‌
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: مه‌خسه‌دی‌ ده‌ماغته‌

+ خه‌به‌ری‌ خۆش: ئه‌لحه‌مدولیللا.. ئه‌خیره‌ن براده‌ران قه‌راره‌ كۆببنه‌وه‌
خه‌به‌ری‌ ناخۆش: بۆئه‌وه‌ی‌ بڕیار بده‌ن كه‌ی‌ كۆببنه‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە