دەربارەی كارەساتەكەی كەركوك

بۆچوون / بیروڕا :: 23/10/2016

یەكەم: چۆن داعش نایەت برا؟! سەد حكومەتی تیایە.
دووەم: خەتای یەكێتی و پارتی یە لەڕقی مناڵی دراوسێ‌ خەریكە..... جا قسەم پێ‌ ئەكەن..
سێیەم: ئیدارەی چی و حاڵی چی؟! كەس بەكەس نی یە.
چوارەم: بە ناوی ئاوارە و لێقەوماوەوە پڕیان كردووە لە عەرەب. وەڵـڵا هەر باشیشە خەلافەتی تیا ئیعلان ناكەن.
پێنجەم: هەرچی هەڵئەسێ‌ و تەقە ئەكا. ئەوە كەی حاڵە؟!.
شەشەم: كوێراییم دایە، بە پێشمەرگەی جاران ئەڵێن پێشمەرگە و بەمانەی ئێستاش ئەڵێن پێشمەرگە.
حەوتەم: خەتای بەلەدێ‌ یە كاكە. ئەگەر ئەو بینا قۆڕانە بڕوخێنێ‌ داعش ئیتر لە كوێ‌ خۆی قایم ئەكات؟!.
هەشتەم: خەتای یەك بەشەر نی یە لە ئیعلام زیاتر. بەناوی سەبقی صوحوفی یەوە هەرچی مەعلومات هەیە بڵاوی ئەكاتەوە.
نۆهەم: خەتای كەس مەگرن برا.. هەتا یەكێتی تەكەتول بكات ئەوە وەزعمان ئەبێ‌.
دەهەم: كەواتە داعش هیچ خەتای نی یە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure