قسەی خۆمان بێت

بۆچوون / بیروڕا :: 20/10/2016

+ كارمەند ئەگەر بەدەست حكومەتەوە نەبووبێت بە سینەما، كارمەند نی یە. 
                                                                             -وەزیری كار-
+ مامۆستا ئەگەر بایكۆت نەكات، مامۆستا نی یە.
                                         -یەكێتی مامۆستایان-
+ ئەو سایەق تەكسی یەی لە مەكتەب سیاسی زیاتر ئاگای لە ئەخبار نەبێ‌، حاشا ئەندامی ئێمە نی یە.
                                                                              -سەندیكای شۆفێران-
+ هەڤاڵ ئەگەر عایدی تەكەتولێك نەبێت، هەڤاڵ نی یە. هاووڵاتی یە
                                                                -پرسگەی حیزب-
+ ئەو تەلەفزیۆنەی شەوی دوو سەعات برادەرە چەنەبازەكەی ئێمە نیشان نەدات، تەلەفزیۆن نی یە. سەلاجەیە.
                                                                                                  -راگەیاندنی یەكگرتوو-
+ بەنزینخانە ئەگەر نیوەی هی من نەبێ‌، بەنزینخانە نی یە. تەجاوزە.
                                                                    -هاوڕێ‌ هین-
+ تیرۆریست ئەگەر عەمید سەرحەد نەیگرتبێ، تیرۆریست نی یە. شوانی قەلەمونە.
                                                                                    -ئیعلامی لق-
+ هەر فێستیڤاڵێك جەنابیان موداخەلەی تیا نەكەن، فێستیڤاڵ نی یە، هەرەوەزی دەسكەنەی نۆكە.
                                                                             -نووسینگەی جەنابیان-
+ هەر نادی یەك لەژێرەوە قوماری تیا نەكرێ‌، نادی نی یە، قاعەی شەكراوخواردنەوەیە.
                                                                       -قسەكەرێكی گەشتوگوزار-
+ هەر مەسئولێك جنسیەی وڵاتێكی تری نەبێ‌، مەسئول نی یە. داماوە.
                                                                -لێپرسراوی ئیقامە و جەوازات-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure