- وه‌ڵڵاهی پێم خۆشه ئاوا خۆت گۆڕیوه ئه‌چی بۆ شه‌ڕی موسڵ ئافه‌رم. به‌س ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌و نه‌وعه شه‌ڕانه داری سێڵفی ناوێ.
+ ئه‌یه‌وێ ئوستاز. ئه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تا ره‌سم بگرین؟!.
- یه‌عنی به‌خێرێ بۆ ره‌سمگرتن ئه‌چیت بۆ شه‌ڕه‌كه؟.
+ ئه‌ی ته‌بعه‌ن. موهیمترین شت له‌شه‌ڕا رهسمهكانێتی. ئه‌ها جاران زه‌مانی قادسییه پێیان ئه‌وت صوهر مینهلمهعرهكه.
- جا تۆ به‌ته‌مای عه‌یب نه‌بێ له‌و نه‌وعه ره‌سمانه بگریت؟.
+ نا .. ئێمه عایدی ره‌سمه‌كانی دواوه‌ین..
- كوڕی باوكم ئه‌و شه‌ڕه وه‌كو جه‌نگی مه‌غڵوبه وایه. دواوه و پێشه‌وه‌ی نییه. دنیاكه یه‌ك پارچه ئه‌كات به‌ئاگر.
+ ئه‌وه به‌س لهئیعلاما وایه. به‌سه‌ری خۆم پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكات ته‌واوبووه.
- هانام كرده ده‌مت رۆڵه.. خوا ئه‌كا داعش ته‌واو ئه‌بێ ئیتر ئێمه چیمان ئه‌وێ؟!.
+ ته‌واو نابێ ئوستاز.. كشه‌یان لێ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ودیو..
- ئه‌ی ئه‌م هه‌موو قوات و په‌یامنێر و موحهلیلهیان بۆچی كۆكردۆته‌وه؟.
+ چیت عه‌رز بكه‌م نازانم.. ئه‌ڵێن سیناریۆیه
- ئه‌رێ ئێوه چین بۆ خاتری خوا؟ به‌ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌ڵێن سیناریۆ؟! به نه‌وته‌كه ئه‌ڵێن سیناریۆ؟ به شه‌ڕ ئه‌ڵێن سیناریۆ.. عه‌یب نییه؟.
+ ئێ وایه قوربان ئێره هینه. هۆلیووده.
- هۆلیووده؟.
+ به‌ڵێ هۆلیووده.
- چۆن هۆلیووده هه‌تیو؟! من بیستومه خه‌ڵكه‌كه‌ی هۆلیوود موعه‌زه‌ز موكه‌ڕه‌م ئه‌ژین. ئێمه‌ی داماو له‌برسا لاكه‌ی سه‌رمان دێت. ئیتر هۆلیوودی چی؟!.
+ ئاخر به‌گم ئێمه نهوعهكهی تری هۆلیوودین.
- كام نهوعهیان.
+ نه‌وعه قۆڕه‌كه.