هه‌نده‌سه‌ و ئۆكۆردیۆن

بۆچوون / بیروڕا :: 17/10/2016

+ راكه‌ رۆڵه‌ .. راكه‌ له‌وبه‌ر پاكه‌تێ‌ حه‌بی‌ ئه‌سپرۆم بۆ بكڕه‌ مێشكم خه‌ریكه‌ ئه‌ته‌قێ‌.
- ژانه‌ سه‌ره‌كه‌یه‌ دیسان؟.
+ ئا .. راكه‌ به‌ قوربانه‌.
- به‌گم ئه‌وه‌نده‌ حه‌ب‌و مه‌ب مه‌خۆ خراپه‌.
+ چۆن نه‌یخۆم كوڕم!! سه‌رم زۆر دێشێت.
- قوربان گیان حه‌قه‌ شوكری‌ خوا بكه‌یت تۆ سه‌رت ژان ئه‌كات. ره‌فیقی‌ تۆ هینه‌.
+ ره‌فیقی‌ من چی‌ هه‌تیو؟.
- ره‌فیقی‌ تۆ له‌باتی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ ژان بكات، ژانی‌ سه‌ر ئه‌كات.
+ ژانی‌ سه‌ر ئه‌كات؟.
- ئا.
+ یه‌عنی‌ چی‌ ژانی‌ سه‌ر ئه‌كات؟.
- یه‌عنی‌ ئازاری‌ هه‌یه‌، به‌س ئازاره‌كه‌ی‌ نادات له‌شوێنی‌ مه‌خسه‌د .. دوورتر ئه‌ڕوات.
+ ئازاره‌كه‌ی‌ نادات له‌ شوێنی‌ مه‌خسه‌د؟!.
- به‌ڵێ‌.
+ ئه‌م قسه‌ قۆڕه‌ یه‌عنی‌ چی‌؟.
- یه‌عنی‌ مه‌سه‌له‌ن وه‌كو كورد.. كوردیش ئه‌گه‌ر جه‌نابت دیققه‌ت بفه‌رموی‌....
+ به‌سه‌ هه‌تیو به‌سه‌.. راكه‌ حه‌به‌كه‌م فریاخه‌.
- قوربان ده‌رمانفرۆشه‌كه‌ دوكانه‌كه‌ی‌ گۆڕیوه‌.. كردویه‌تی‌ به‌پیتزا.
+ له‌ده‌رمانخانه‌وه‌ بۆ پیتزا؟!.
- فه‌لافلیش.
+ شتی‌ وا چۆن ئه‌بێ‌ رۆڵه‌..
- بووه‌ به‌گم.. له‌زۆر شوێن بووه‌.. مه‌سه‌له‌ن كوڕه‌كه‌م له‌به‌شی‌ هه‌نده‌سه‌یه‌ مودیرێكیان بۆ هێناون ماجیستێری‌ له‌ئۆكۆردیۆنا هه‌یه‌.
+ هه‌نده‌سه‌و ئۆكۆردیۆن؟!.
- به‌ڵێ‌ به‌ڵێ‌..
+ جا ئه‌زانی‌ ئه‌وه‌ وه‌كو چی‌ وایه‌؟ ته‌شبیهات نه‌بێ‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ پشیله‌ بخه‌یته‌ سه‌ر هێلكه‌ بڵێی‌ گوربه‌گیان بۆ خۆت كڕبكه‌وه‌ له‌سه‌ریان.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure