شعورم ئیكمالە

بۆچوون / بیروڕا :: 16/10/2016

+كەلیمەیەكم پێ بڵێ‌ هەزار سوئالی تیا بێ !
-نەوت.
     ***** 
سەركردایەتیەكەمان زۆر هیلاكن.. فەقیرانە دیسان ئەبێ‌ دوای شەش مانگی تر كۆببنەوە.
     ***** 
برادەرێك هەیە ئەوەندە داوێن پاكە، مەكتەب سیاسی قەراری داوە لێ‌ ی بنووسێ‌ +18.
     ***** 
خۆزگە حیزب وەكو نادی فتبۆڵێن وابوایە. مەجموعەیەك یاریزانی ئیتاڵیمان ئەهێنا دیفاعی لێ‌ بكەن و ئیتر مەجبوری ئەم برادەرانەی خۆمان نەئەبوین.
     ***** 
میلـلەت بە مەسئول: من كوشتەی تۆم.
مەسئول: منیش هی جێری.
     ***** 
مەسئولێك هەیە ئەوەندە فەقیرۆكە و موئەدەبە بە گرێ‌ كوێرە ئەڵێ‌ (گرێ‌ نابینا) كەچی بەتەمان موشكیلەی ئەم تەكەتولانەی پێ‌ حەل بكەن.
     ***** 
سەركردایەتیمان هەیە لە باتی ئیحتراممان بگرێ‌، زوو زوو سەرودڵمان دەگرێ‌.
     ***** 
پارتی لە ئێرانیش مەشهورترە. یەكێك خەریكی گەندەڵی و تەشەبوس بێت ئەڵێن پارتیبازیی ئەكات.
     ***** 
ئەم: لە چی یایت؟
ئەو: لە چی یابم؟ بەدەست ئەم جەماعەتەوە رۆحم دەرچووە بەڵام شعورم ئیكمالە.
     ***** 
ئەوروپی: سەیرم لەو شاعیرەی ئێوە دێت. چەند دیوان رەخنە و جنێوی هەیە كەچی ناوی شێخ رەزایە!
كورد: ئەی ناوی چی بێت باشە؟
ئەوروپی: شێخ ناڕەزا.
     ***** 
بە بۆنەی دەستپێكردنی یەكەم رۆژی وشكەساڵی ی ئەمجارەوە سڵاوی میهر و وەفا بۆ بەنداوی چەق چەق و دەستە خوشكەكانی.
                                                 -سەنتەری تەنكەردارانی كوردستان-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure