شەڕی تەروادە

بۆچوون / بیروڕا :: 13/10/2016

+ خەیاڵت لێرە نی یە.. خێر؟!
-وەڵـڵا دووربێ‌ لەڕووت بیر ئەكەمەوە لە وەزعەكە.
+فشە مەكە هەتیو.. كورد كوا بیر ئەكاتەوە؟
-ئەوەندەی كورد و نەوتەكەی لەبەربینت دەربێت. تۆ بۆ وا نائومێدی لەكورد؟
+جا توخوا ناهەقمە؟! میلـلەت هەیە بەقەد ئەم كوردە عەجیب بێ‌؟!
-عەجیبییەكەی لە چی یایە؟
+لە هەزار شتا.. با نموونەت بدەمێ‌.. كابرا سەری بڕوتێتەوە پیێ‌ ی ئەڵێن كەچەڵ. ئەگەر بشچێت لە ئێران زەرعی بكات و بێتەوە پێ‌ ی ئەڵێن فڵانی كۆنەكەچەڵ.
-یەعنی مەخلەس كە بەشتێكەوە نووسان ئیتر لێ‌ ی نابنەوە.
+بیل زەبت.
-جا ئەوە خەتای خۆیان نی یە. لە گەورەكانەوە بۆیان ماوەتەوە. ئەوانیش كە بەكورسییەوە نووسان (قوش) ناتوانێ‌ قەناعەتیان پێ‌ بكات وازبێنن لە دەسەڵات.
+جا توو سەری عەزیزت ئەوە دەسەڵاتە؟! سێ‌ بەشی گەنجەكانمان بێ‌ ئیش و بێكار خەریكی نێرگەلەكێشانن  .
-راست ئەكەی بەڵام لە موقابیلی ئەوا شتی باشیشمان هەیە.
+باشی وەكو چی؟
-وەكو ئیجتیماع.. وەكو بڕیار.. وەكو فێستیڤاڵی شاجوان و هەتا دوایی....
+دوایی یەعنی كەی؟
-یەعنی دوای ئەم شەڕەی قاتی سەرەوە بزانین ئەگاتە كوێ‌؟
+ ئەوەندەت لاموهیمە ئەم شەڕە؟
-بەڵێ‌.. لەشەڕی تەروادە موهیمترە.
+لە شەڕی تەروادە موهیمترە؟! 
-تەبعەن موهیمترە.. ئەوەی تەروادە خەڵك سەبەبەكەی ئەزانی، بەڵام ئەم شەڕەی برادەران كەس نازانێ‌ لەسەر چی یە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە