عوتڵەی زۆرە

بۆچوون / بیروڕا :: 12/10/2016

+رەئت چی یە بە دكتۆری؟
-پیشەیەكی زۆر خۆشە. حەزم لێ‌ یەتی.ئەزانی بۆ؟ چونكە غەڵەتیش بكات كەس پێ‌ ی نازانێ‌. غەڵەتەكە ئەچێتە ژێر خاكەوە.
+ ئەی لە حیزبەكانا كامیانت زۆر خۆش ئەوێ‌؟
-هەموویان بەقەدەر یەك.
+ ئاخر چۆن؟
-چاك. مەسەلەن یەكگرتووم خۆش ئەوێ‌ لەبەر ئەوەی حیزبێكی شۆڕشگێڕی لاشەڕە.
+ شۆڕشگێڕی لاشەڕ؟!!
-ئا..بزماری پۆڵا بە تەوقی سەریا داكوتی قسە ناكات.
+ ئەی كۆمەڵی ئیسلامی؟
-كۆمەڵی ئیسلامی هەر زۆر موهیمە.رەسمی مەوقیفی وات نیشان دەدات نازانی راستی یە یان فۆتۆشۆپە.
+ مولاحەزەیەكی جوانە ئافەرم. ئەی گۆڕان؟
-گۆڕان ئەوە هەر قسەی تیا نی یە و خۆی وەكو مەلاكە ئەبینێ‌ كە لە زۆرانبازی یا گونی كابرای گرتبوو. یەعنی وا ئەزانێ‌ لە ژێریشەوە بێ‌ كەئەننەما لەسەرەوەیە.
+ ئەی یەكێتی؟
-یەكێتیم زۆر زۆر خۆش ئەوێ‌ چونكێكم موعجیزەیە.
+ موعجیزەیە؟!
-بەڵێ‌ موعجیزەیە. رۆژی دە جار ئینتیحار ئەكا و نامرێ‌.
+ باشە ئەی ئیسلام بەگشتی؟
-ئیسلامم زۆر زۆر پێ‌ باشە.
+ لەبەرچی؟
-چونكە عوتڵەی زۆرە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure